نووسینی : یونامی و یونسێف
گۆڕانی کەش وهەوا بە سەختی زیانی بە عێراق گەیاندووە. ئەم وڵاتە پێنجەمینە لە ریزبەندی وڵاتە زۆر لاوازەکەنی کەش و هەوا لە جیهان کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە بڵاوی کردۆتەوە. بۆ پاراستن و برەودان بە ژینگەیەکی سەوز لە نێو نووسینگەو شوێنەکانی نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداو هەموو شوێنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری ولات ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق لە ئێستا هاوبەشن لە کارکردن بۆ ئایندەیەکی بەردەوام .
وەکو یەکەمین پڕۆژەی هاوبەشی لەو جۆرە لە شوێنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ، پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی پیس بەشدار دەبێت لە بەڕیوەبردنێکی باشتر و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوە پیسە چارەسەرکراوەکە بۆ ئاودانی باخچە و پیتاندنی ڕووەکان. خاتوو ساندرا لەتوف ، نوێنەری یونسێف لەعێراق ئاماژەی بەوە دا کە " کاری هاوبەشی نێوان یونامی و یونسێف ڕێگای پێداین بۆ کارکردن لە سەر ئامانجەکانی گەشەپیدانی بەردەوام ، بەتایبەتیش لەسەر ئەجێندای گۆڕانی کەش و هەوا."
بەڕێز هاریش جۆشی سەرۆکی یەکەی پاڵپشتی نێردەی یونامی پێزانینی خۆی بۆ ئەم پڕۆژە هاوبەشە سەوزە ڕاگەیاند و وتی "ئەم هاریکارییە دەبێتە مایەی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەر چوار کۆمەڵگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری عێراق . هاوکاری ئێمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلانی کردارەکانی کەش و هەوا و هەروەها مەبەستەکانمان لە ئامانجە جیهانییەکان. "
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆن ئێمە بەیەکەوە وەکو یەک تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەین و چۆن ئێمە کاریگەریی درێژخایەن دروست دەکەین، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن : https://youtu.be/lGBNDM5NyZo
بابەتی پەیوەندار