شار و كۆمهڵگا درێژخايهنهكان
شارەکان و شوێنەکانی نیشتەجێی مرۆیی گشتیر و سەقامگیر و خۆڕاگر بەردەوام بن بۆ هەمووان
ڕێژەی بە شاری بوون لە جیهان ڕوو لە هەلکشانە . لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لە شارەکان دەژین و پێشبینیش دەکرێ بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٦٠٪ .
شارەکان و ناوچە شارنشینەکان خاڵی بە هێزی گەشەی ئابوورین – بە پێیەی بە ٦٠٪ بەشدارە لە تێکڕای داهاتی ناوخۆ و جیهان ، لەهەمان کاتیشدا بەشدارە لە ٧٠٪ دەردانی جیهانیی کاربۆن و هەروەها ٦٠٪ بەکارهێنانی وەرچاوەکان.
بەرفاروان خێرایی ناوچە شارنشینەکان دەبێتە هۆی زیاد بوونی دانیشتووانی گەڕەکە هاژار نشینەکان وێڕای ژێرخان و خزمەتگوزاری نەگونجاو و بارقورسیش ( وەک کۆکردنەوە و فڕیذانی زبڵ و خاشاک و سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕیگاوبان و گواستنەوە) ئەمەش دەبێتە هۆی پیس بوونی زیاتری ژینگە و ئاو و هەوا و فراوانبوونی خراپ و پلان بۆ دانەندراوی ناوچە شارنشینەکان.
کاریگەری پەتای کۆڤید-١٩ لە ناوچە هەژارنشینەکان و پڕ لە دانیشتووان زۆر وێرانکەرترە ، بە تایبەتیش بۆ نزیکەی ملیار کەس کە لە شوێنی نیشتەجێی نا فەرمی و پەراوێز خراو گەڕەکی هەژارنشین دەژین لە سەرتاسەری جیهان، ئەم قەرەباڵغیە گرتنە بەری ڕێوشوێنە تەندروستیە خوازراوەکان وەک لەیەکتر دوورکەوتنەوە و خۆدابراندن قورستر دەکات.
ڕێکخراوی خۆراک و كشتوکاڵی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا سەبارەت بە ( ئەگەر ڕێوشوێن نگەرێتە بەر بۆ دڵنیایی دابینکردنی خۆراک بۆ هەژاران و چینە لاوازەکان ئەوا لەوانەیە برێسێتی و ژمارەی مردووان ڕوو هەلکشان بیت)
کاردانەوە لە هەنبەر پەتاى کۆڤید-19 دا
شارەکان لە سەنگەری پێشەوەن لە رووبەڕووبوونەی پەتاکە و کاریگەرییە بەردەوامەکانی. پەتای کۆڤید-١٩ لە سەرتاسەری جهان هەڕەشە لە شارەکان و کۆمەڵگاکان دەکات و تەنها تەندروستی گشتی ناخاتە بەر مەترسیەوە بەلکو هەرەشەیە لەسەر ئابوریی و شیرازەی کۆمەڵگاش.
ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە نیشتەجێکردن و گەشەپێدانی شارنشینی لە حکومەتە نیشتمانیی و خۆجێیەکان کار دەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەم حکومەتانە بۆ ڕووبەڕوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ و خۆپاراستن لێی و چاک بوونەوە لێی. پلانی ڕێلخراوی هابیتات تایبەت بە بەرپەرچدانەوەی پەتای کۆڤید-١٩ ئەم ئامانجانەی هەیە :
پالپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان و چارەسەرە جڤاکییەکان لە شوێنەکانی نیشتەجێی نافەرمی.
فەراهەمکردن و پێشکەشکردنی داتای شارنشینی و کێشانی نەخشە لەسەر بنەمای بەڵگە و پێشکەشکردنی زانیاری بۆ بڕیار دەرکردن.
سووککردنی کاریگەری ئابووری و دەستکردن بە بووژانەوە.
چوارچێوەی کاری سیاسەت و بەرنامەی ڕێکخراوی هابیتات سەبارەت بە پەتای کۆڤید-١٩ ڕێنمایی کارلە سەر ئاستی جیهانی و هەرێمی و نیشتمانی پێشکەش دەکات .
لێژنەی ئابووری ئەفریقیا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی پشتگیریکردنێکی تایبەتی کردووە بۆ حکومەتی شارەکان بۆ سووککردنی کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ و بەرپەرچدانەوەی . لە کاتێکدا تێکرای داهاتی خۆماڵی شارە ئەفریقییەکان زیاترە لە ٥٠٪ تێکرای داهاتی خۆماڵی ناوچەکە ، واش پێشبینی دەکرێ پەتاکە زۆر بە توندی لە شارە ئەفریقییەکان بدا و داکشانێکی زۆریش لە بەرهەمهێنان و ئیش و کار و داهاتەکان ڕوو بدات.