ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
5

يه‌كسانيى له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا

يه‌كسانى له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا و ره‌خساندنى هه‌ل بۆ هه‌موو ژنان و كچان

یەکسانیی جێندەری دابین بکە و هەموو کچان و ژنانیش بەتوانا بکە

یەکسانیی جێندەری هەر مافە مرۆڤێکی سادە نییە و بەس بەڵکو بناغەیەکی پێویستیشە بۆ جیهانێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران و درێژخایەن.

لەم چەند دەیەی دواییدا پێشڤەچوون هەبووە بەو پێیەی ژمارەی زیاتری کچ دەچنە قوتابخانە و کەمترین ژمارەی کچ بۆ شووکردنی پێشوەختە ناچار دەکرێن و ژمارەی زیاتری ژن لە پەرلەمان و پێگەی سەرکردایەتیدان و هەندێک یاساش بۆ بەرەوپێشبردنی یەکسانیی جێندەریش چاکسازیان تێدا کراوە.

سەرەڕای ئەم دەسکەوتانەش، چەندین ئاڵنگاریش هەن وەک یاسا جیاکاریکەرەکان و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان  کە ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنی کار لە نوێنەرایەتیی ژنان دەکەن لەسەر هەموو ئاستەکانی سەرکردایەتیی سیاسیدا . لەهەر ٥ ژن و کچێکی تەمەن ١٥ بۆ ٤٩ یەکێکیان لە ماوەی ١٢ مانگدا ڕوبەڕووی توندوتیژیی سێکسی دەبێتەوە. لەلایەکی ترەوە، ئەم پەتایە هەموو دەسکەوتە بەدەستهاتووەکان بۆ یەکسانیی جێندەری و مافەکانی ژنانەوە ئاوەژوو دەکاتەوە. سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ئەم نایەکسانییەی ئێستا هەیە لە دژی کچان و ژنان خراپتر دەکات لە هەموو بوارەکانی تەندروستی و ئابووری و ئاسایش و پاراستنی کۆمەڵایەتی.

 ژنان رۆڵێکی لاسەنگیان هەیە لە بەهاناوەچوونی ئەم پەتایەدا بەگرتنەخۆی کارکەرانی بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە و چاودێران لە ماڵەوە. پێنەدانی پارە بۆ ژنان لەسەر چاودێرییان زیادی کردووە لە ئەنجامی داخستنی قوتابخانەکان و زیادبوونی پێویستییەکانی بەساڵاچووان. ژنان زەبری کوشندەیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی ئەم پەتایە بەو پێیەی بە کرێی کەمتر لە بازاڕە مەترسیدارەکاندا کار دەکەن.  نزیکەی لەسەدا ٦٠ی ژنان لە ئابووری نافەرمیدا کار دەکەن کە ئەمەش مەترسیی تووشبوونیان بە هەژاری بۆ دروست دەکات.

لەمەش زیاتر، ئەم پەتایە بووەتە مایەی دروستبوونی توندوتیژی لەڕادەبەدەر بۆ ژنان و کچان. لەکاتی کەرەنتینەدا زۆربەی ژنان لەماڵەوە گیریان خواردبوو و بەدەست کەمیی خزمەت یا بچڕانیەوە. بەگوێرەی داتایەکانیش، لەسەرهەڵدانی ئەم پەتایەوە توندوتیژی دژی ژنان و کچان بەتایبەتی ئی ماڵەوه بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

 

بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩

لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە و وێڕای داواکردنی لە حکومەتەکان بۆ دانانی ژنان و کچان لە چەقی هەوڵەکانی بووژاندنەوەیاندا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "دەسکەوتە سنووردارە بەدیهاتووەکان دەیەکانی رابردوو لە بواری یەکسانیی جێندەری و مافەکانی ژنان لەڕاستیدا لە مەترسیدان بەهۆی ئەم پەتا نەگریسەوە."

ژنان نەک هەر تەنها زەبری کوشندەی ئەم پەتایەیان بەرکەوتووە بەڵکو بڕبڕەی پشتی بووژانەوەشن لە کۆمەڵگاکاندا. دانانی ژنان و کچان لە چەقی ئابووریدا بێگومان دەبێتە مایەی گەشەپێدانی درێژخایەن بۆ هەمووان و یارمەتیدان لەسەر خێراکردنی پرۆسەی بووژانەوە و گێڕانەوە جیهان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی لەپێناو بەدەستهێنانی "ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن."

هەر پلانێکی بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩ و هەر هەنگاوێکی بووژانەوە پێویستە ئاوڕ لە کاریگەریی جێندەری ئەم پەتایە بداتەوە. ئەمە مانای ئەوەیە کە:-

  • یەکەم : بەشداریپێکردنی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩ و پرۆسەی بڕیارداندا.
  • دووەم : گۆڕینی نایەکسانی لە پێنەدانی کرێ بۆ کاری چاودێریکردن چاودێریکردنی تازەی ئابووریی گشتگیر بۆ هەمووان.
  • سێهەم : داڕشتنی پلانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ چەقخستنەسەر ژیان و ئایندەی ژنان و کچان.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بەهاناوەچوونێکی خێرا و ئامانجداری گرتووەتەبەر بۆ سووککردنی کاریگەریی کۆڤید-١٩ لەسەر ژنان و کچان لەپێناو دڵنیابوون لەوەی کە هەمووان لە بووژانەوەیەکی دوورمەودا بەهرەمەند دەبن کە لەسەر ٥ کاری سەرلیست بەند بێت:-

  • یەکەم : توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری بەگرتنەخۆی دڵنیابوون لەوەی کە توندوتیژیی خێزانی سووک کراوە و کەمتر بووەتەوە.
  • دووەم : پاراستنی کۆمەڵایەتی و پاکێجی هاندانی ئابووری کە خزمەت بە ژنان و کچان بکات.
  • سێهەم : پشتگیریی خەڵک و پیادەکردنی هاوبەشیی یەکسانانە لە کاری چاودێریکردندا.
  • چوارەم : ژنان و کچان هەم سەرکردایەتی دەکەن و هەمیش بەشداری دەکەن لە بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩ و پڕۆسەی بڕیارداندا.
  • پێنجەم : داتا و میکانیزمی هەماهەنگیکردن بەگرتنەخۆی دید و بۆچوونەکان سەبارەت بە جێندەر.

لەلایەکی ترەوە، پەتای کۆڤید-١٩ هەلێک دروست دەکات کاری ڕیشەیی و ئەرێنی بۆ ئاوڕدانەوە لە نایەکسانیی لەمێژینە  لە چەندین بواری ژیانی ژناندا و هەروەها بۆ دروستکردنی جیهانێکی زیاتر دادوەر و بووژاوە.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

IRC
SWEDO
MoLSA
Women empowerment Department
High Council Women Affair
Ministry of health
Ministry of Labor & Social Affairs;
MoP
Direct implementation
Ministry of Youth and Sports

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

UNHCR
Japan
Canada
ECHO
Germany
US PRM
Finland
Denmark
Europe Union
NORAD

کارەکانمان لە SDG 5 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: