کۆنفرانسى گۆڕانى کەشوهەوا و ئاسایشى تەندروستى
وتاری بەڕێز غولام ئیسحاقزای، جیگری نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان
جەنابی بەڕێز دکتۆر عەبدولەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق
جەنابی بەڕێز قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی
جەنابی بەڕێز نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە
جەنابی بەڕێز سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئامادەبووانی خۆشەویست،
بەیانی باش و سڵاوتان لێ بێت
من دەمەوێت سوپاسی رێکخەری ئەم کۆنفرانسە بکەم بۆ پێدانی دەرفەتی قسەکردنم لەم کۆنفرانسە جیهانییە گرینگەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
من هەروەها دەمەوێ سوپاسی جەنابی سەرۆک کۆمار و جەنابی ڕاوێژکار بکەم بۆ سەرکردایەتیکردن و پابەندبوونیان بۆ ئەم پرسە گرینگە. شایانی باسە کە سەرباس و دروشمی کۆنفرانسەکە لەگەڵ بارودۆخی عیراق گونجاوە.
عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی زۆری گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە وەک بارودۆخی ژینگەیی لەڕادەبەدەر بووەتەوە وەک گەرمای سەخت و خۆڵبارین و لافاو کە کاریگەرییان لە سەر ملیۆنان کەس لە عێراقدا هەیە. ئەم گرفتانە نەک هەر تەنها هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستیی گشتی و دانیشتوان و بەس بەڵکوو چەندین ساڵی گەشەپێدانیش پەک دەخات و پێشڤەچوونی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەنیش دوا دەخات.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەت و هاوبەشکارەکانی گەشەپێداندا لەنزیکەوە کار دەکات لەسەر چۆنیەتی ئاوڕدانەوە لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و سووککردنی ئاسەوارەکانی لەسەر دانیشتوانی عێراق. بۆ نموونە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگاکانی باشووردا دەستی کردووە بە پرۆژەی سنووربڕ لەنێوان عێراق و کوێت دا بۆ ئاوڕدانەوە لەو گرفتانەی کە پەیوەست بە خۆڵبارین لەڕێگەی بووژانەوەی ئیکۆسیستەمەوە. ساڵی رابردووش، ئێمە هەڵمەتی پەیوەندیی"گیانی سەوز" مان ئەنجامدا کە توانیمان پەیوەندی بە 15 ملیۆن کەسەوە بکەین بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری سەبارەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی. لەلایەکی ترەوە، ئێمە هاوکاری جووتیاران دەکەین بۆ بەهێزکردنی رووبەڕووبوونەوەی گۆمەڵگا لادێنشینەکان و هەروەها هاریکاری بۆ گرتنەبەری باشترین شێوازە کشتوکاڵییەکان لەو ناوچانەی کە تووشی وشکەساڵی بوونەتەوە لە ڕێگەی دابەشکردنی ئەو تۆوانەی کە بەرگەی وشکەساڵی دەگرن لەگەڵ دابەشکردنی ئامڕازی ئاودێریش وەک بەکارهێنانی سیستەمی تیشکی خۆر بۆ ئاودان.
ئێمە هەروەها هاوکاریمان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەش لە بەسڕە کردووە لەگەڵ دامەزراندنی 6 یەکەی چارەسەری ئاو لە نەینەوا کە سوود بە 3.5 ملیۆن کەس دەگەیەنێت و دەبێتە مایەی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی گشتیش.
لە دوو ساڵی داهاتووشدا، ئێمە دەرفەتی باشمان هەیە بۆ هاوبەشکردنی ئەزموون و سەرچاوەکانمان و گەشەپێدانی ستراتیژی کاریگەر بۆ پاراستنی خەڵکی عێراق لە کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەتایبەتیش لە بواری تەندروستیدا. ئەمەش لەڕێگەی باشکردنی ژێرخانی تەندروستی و دامەزراندنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و دروستکردنی سیستەمی چارەسەری تەندروستییەوە دەبێت کە دەتوانن ببنە مایەی رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە لەنزیکەوە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی پەیوەندداران بۆ پشتگیریکردن لەم هەوڵانە. هەروەها، نەتەوە یەکگرتووەکان پرسی گۆڕانی کەشوهەوای کردووەتە کاری سەرلیستی خۆی بە هێنانیان بۆ ناو "چوارچێوەی هاوکاری" ی تازە بۆ 5 ساڵی داهاتوو.
هاوکاریمان بۆ کۆنفرانسی ژینگە لە بەسرە و دامەزراندنی "هێزی ئەرکی ئاو" و "کۆمەڵەی ڕاوێژی کەشوهەوا" بەڵگەی شێلگیریمانە بۆ بایەخدان بە کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراقدا.
من دڵنیام کە ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفرانسە دەبێتە مایەی هاوبەشکاریی بەهێزتر و دۆزینەوەی چارەسەری کردەنی کە ئەوانیش بە دەوری خۆیانەوە یارمەتی دروستکردنی ئایندەیەکی تەندروستتر و بەهێزتر بۆ هەموو عیراقییەکان دەدەن.
زۆر سوپاس