ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
7

وزه‌يه‌كى پاك به‌ نرخێكى گونجاو

مسۆگه‌ركردنى به‌رده‌ستبوونى خزمه‌تى وزه‌ى تازه‌ى باوه‌ڕپێكراو و درێژخايه‌ن به‌ نرخێكى گونجاو

ئێستا جیهان هەنگاو بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجی ژمارە ٧ دەنێت لەو کاتەی کە ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن کە وزە زیاتر درێژخایەن و لە سەر ئاستی جیهاندا بەردەستتر دەبێت.

کارەبا لە وڵاتە هەژارترەکان بەرەو زیاد بوون دەچێت و توانای وزە بەرەو باشبوون دەچێت و وزەی کە تازەکراوە هەنگاوی باشی لە بواری کەرتی کارەبادا بڕیوە. بەڵام هێشتاش چەقی زیاتر پێویستە بخرێتە سەر باشکردنی بەردەستبوونی شلەی خاوێن و سەلامەتی چێشتلێنان و تکنۆلۆژی بۆ ٣ ملیار کەس لەپێناو فراوانکردنی وزەی تازەکراوەی بەدەر لە کەرتی کارەبا و هەروەها زیادکردنی بەکارەباکردن لە سەبسەهارانی ئەفریقا.

"راپۆرتی پێشڤەچوونی وزە" شێوازێک پێشکەش دەکات بۆ تۆمارکردنی پێشکەوتن لە بەردەستبوونی وزە و تواناداریی وزە و وزەی تازەکراوە. ئەو راپۆرتە هەروەها پێشکەوتنەکانی هەر وڵاتێکیش تۆمار دەکات کە لەم ٣ پایە سەرەکییەدا بەدی هاتوون لەگەڵ نیشاندانی ئەوەش کە بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٠ چەند لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەنەوە دوورین.

 

بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩

بەردەستنەبوونی وزە ڕەنگە ببێتە هۆی پەکخستنی هەوڵەکانی بەرزەوتکردنی پەتای کۆڤید-١٩ لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا. خزمەتەکانی وزە بنەڕەتە بۆ پێشگرتن لە پەتایەکە هەر لە بەتواناکردنی دەزگاکانی تەندروستی و دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ پاکوخاوێنی تا دەگاتە بەتواناکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانی بەشی ئای تی بە لەبەرچاوگرتنی دوورمەودایی کۆمەڵایەتیش. ٧٨٩ ملیۆن، بەزۆری لە سەبسەهارانی ئەفریقا، بێ کارەبا ژیان بەسەر دەبەن و سەدان ملیۆنی تریش کارەبایەکی کەمیان هەیە. بەگوێرەی مەزەندەکانیش، تەنها لەسەدا ٢٨ی دەزگا تەندروستییەکان لە سەبسەهارانی ئەفریقا کارەبایان هەیە لەکاتێکدا کە وزە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی خەڵک لەماڵەوە بتوانێت پەیوەندی دروست کات و دەزگا و ئامێرەکانی نەخۆشخانەکانیش تەندروستیەکانیش بتوانن بەشێوەیەکی بەردەوام کار بکەن. چونکە ئەگەر نەخۆشخانە و خەڵکی خۆجێیی کارەبایان نەبێت ئەمە دەبێتە مایەی دروستبوونی کارەسات و لە ئەنجامیشدا پرۆسەی بووژانەوەی جیهانی خاو دەبێت.

 نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ "وزەی بەردەوام بۆ هەمووان" ئەوەی ڕوون کردەوە کە بۆچی وزە لەکاتی پەتای کۆڤید-١٩ گرینگە و ٣ شێوازی بەهاناوەچوونی تەنگەتاویشی خستەڕوو کە بریتین لە:-

یه‌كه‌م : سەرلیستکردنی چارەسەرەکانی وزە بۆ کارکردنی نۆڕینگە پزیشکییەکان و وەڵامدەرە بەراییەکان.

دووەم : دەبێ بەکاربەرانی چینی کەمدەرامەت بەیەکەوە ببەسترێنەوە و پەیوەندییان هەبێت.

سێهەم : زیادکردنی وزەی متمانەدار و لەبڕاننەهاتوو و بەرهەمهێنانی وزەی تەواو وەک ئامادەکارییەک بۆ بووژانەوەی ئابووریی درێژخایەنی زیاتر.

زیاتر سەبارەت بە ڕۆڵی وزە بزانە لە بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩ دا.

قەوارەکان

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

GEF

کارەکانمان لە SDG 7 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: