ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
9

پيشه‌سازى و داهێنان و ژێرخان

دامه‌زراندنى ژێرخانێكى به‌رگه‌گر و هاندانى پيشه‌سازى گشتگر بۆ هه‌مووان و هاندانى داهێنان

پیشەسازییەکی گشتگیر و درێژخایەن بەیەکەوە لەگەڵ داهێنان و ژێرخاندا دەتوانێت چەندین هێزی ئابووری پێشبڕکێکەر دروست بکات کە دەبنە مایەی داهات و ڕەخساندنی هەلی کار. ئەمانە رۆڵی سەرەکییان هەیە لە دروستکردن و گەشەپێدانی تکنۆلۆژی تازە و ئاسانکردنی بازرگانیی جیهانی و بەتواناکردن بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکان بە باشترین شێوە.

بەڵام جیهان هێشتاش زۆری ماوە کە بتوانێت بە تەواوی سوود لەم وزەیە ببینێت. بەتایبەتی وڵاتە کەمگەشەکردووەکان پێویستە گەشەپێدانی کەرتی بەرهەمهێنانیان خێراتر بکەن گەر بیانەوێت ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٣٠ بەدی بهێنن لەگەڵ زیادکردنی ئاستی وەبەرهێنان لە توێژینەوەی زانستی و داهێناندا. بەرهەمهێنان لەسەرتاسەری جیهاندا بەرەو دابەزینێکێ توند دەڕوات هەتتا پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-١٩ش. ئەم پەتایە زەبری کوشندەی لە کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنان داوە.

داهێنان و پێشکەوتنی تکنۆلۆژی وەک زیادکردنی سەرچاوە و وزەی توانادار بەردی بناغەی چارەسەری ڕیشەیین بۆ ئابووری و ئاڵنگارییەکانی ژینگە. لەسەرتاسەری جیهانیشدا، وەبەرهێنان لە توێژینەوە و گەشەپێداندا وەک بەشێک لە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی لە لەسەدا ١،٥ ەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ زیادی کردووە بۆ ١،٧ لەساڵی ٢٠١٥ و رێژەکەش لە ساڵی ٢٠١٧ هەر بە نەگۆڕ مایەوە بەڵام لە لەسەدا ١ کەمتر بوو لە ناوچە تازە پێگەیشتووەکاندا.

سەبارەت بە ژێرخانی پەیوەندی، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی ئێستا لە هێلی ئینتەرنێت بەهرەمەندن و تەواوی جیهانیش تا رادەیەک بە تۆڕی مۆبایلەوە بەستراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ٩٦،٥ بە تۆڕی "نەوەی دووەم" بەستراونەتنەوە.

پەتای کۆڤید-١٩ پێویستبوونی بەپەلەی دەرخست بۆ ژێرخانێکی بەهێز. "بانکی گەشەپێدانی ئاسیا" تێبینی ئەوەی کردووە کە ژێرخان لە چەندین وڵات تا ئێستاش زۆر لە ئاستی پێویست کەمترە وێڕای ئەو گەشەکردنی ئابوورییە و گەشەپێدانەی کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا ناوچەکە بەخۆوەی بینیبوو. "رووپێوی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئاسیا و پاسیفیک" باس لەوە دەکات کە دروستکردنی ژێرخانێک کە بتوانێت بەرگەی کارەسات و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بگرێت ئەوە پێویستی بە وەبەرهێنانی سەرەڕا بە گوژمەی ٤٣٤ ملیار دۆلار بۆ هەر ساڵێک. ئەم گوژمە رەنگە پێویست بکات لە چەند ناوچەیەک زیاتر بکرێت وەک دەوڵەتە تازەپێگەیشتووەکانی دوڕگەی بچووکی پاسیفیک.

   

بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩

زانیاری و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی بەهاناوەچوونی ئەم پەتایەن. قەیرانەکە بووە مایەی بە دیجیتاڵکردنی زۆربەی کار و خزمەتەکانی کارکردن لە رێگەی هێلی ئینتەرنێت و کۆنفرانسی ڤیدیۆیی لە ناو و لە دەرەوەی شوێنی کار لەگەڵ بەردەستخستنی چارەسەری تەندروستی و خوێندن و کەلوپەلی بنەڕەتی و خزمەتگوزارییەکان.

بەو پێیەی ئەو پەتایە بڕیار لەسەر شێوازی کارکردنی ئێمە و پەیوەندی و چوونە قوتابخانە و سەردانکردنی بازاڕ دەدات، لەوە گرینگتر نییە کە ئەو جیاوازییە دیجیتاڵییە ببڕین کە لەسەدا ٣،٦ ملیاری گرتووەتەوە و هێلی ئینتەرنێتیان نییە و هەر بۆیەش ناتوانن بەشێوەی ئەنتەرنێتی بخوێنن یان کار بکەن یان ئامۆژگاریی تەندروستی و پاکڕاگرتنی تەندروست وەرگرن. " راپۆرتی ٢٠٢٠ ی داراییدابینکردنی گەشەپێدان" بژاردەی سیاسەت بۆ بەرزەوتکردنی تکنۆلۆژی دیجیتاڵی دەخاتە ڕوو . بە کۆتاییهاتنی قۆناغی مەترسیداری کۆڤید-١٩، حکومەتەکان لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە وەبەرهێنانیان دەبێت لە ژێرخاندا بۆ خێراکردنی بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنی هەژاری و هاندانی وەبەرهێنانی بەرهەمدار.

بانکی نێودەوڵەتی مەزەندەی ئەوە دەکات کە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان پێویستیان بە وەبەرهێنان بە رێژەی لەسەدا ٤،٥ هەیە لە تێکرای داهاتی ناوخۆیی لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێداندا و لە هەمانکاتیشدا بۆ سنووردانان بۆ گەرمایی جیهانی بۆ ئەوەی لە ٢ پلەی سیلیزی زیاتر نەبێت.

قەوارەکان

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation
MoLSA

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

Japan
US OFDA

کارەکانمان لە SDG 9 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: