شوێنى تۆ دەستپێک / سەرچاوەکان / ڤیدیۆکان / لە مانگی ڕەمەزاندا کەرکوکیەکان یاری کەلەپووریی سینی و زەرف دەکەن ڤيديۆ لە مانگی ڕەمەزاندا کەرکوکیەکان یاری کەلەپووریی سینی و زەرف دەکەن ٠٨ نیسان ٢٠٢٣ عێراقییەکان بە کۆمەڵێك نەریتی ناوازە و پراکتیزە کۆمەڵایەتییە هەمەچەشنەکان مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یاد دەکەنەوە. لە حەوشە و قاوەخانەکان کۆدەبنەوە دوای ڕۆژووشکاندن و نوێژەکان لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان هەندێك جار تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دەمێننەوە. چالاکیەکی بەناوبانگی کەرکوك یاری سینی و زەرفە، کە یارییەکی تەمەن درێژە و تیپە ڕکابەرەکان دەبێت ئەڵقەیەکی شاراوە بدۆزنەوە. یاریزانان هەوڵدەدەن ئەڵقە یان زارێك یان پارەیەکی ئاسنی شاراوە لە ژێر یەکێك لە ١١ کوپە بچووکە مسییەکاندا کە لەسەر سینیەکی بازنەیی دانراون، ئاشکرا بکەن. سینییەکە ئاماژەیە بۆ ساڵ، لەکاتێکدا هەریەك لە ١١ کوپەکە نوێنەرایەتی مانگێك دەکات – کوپی ١٢یەم نیە چونکە ئەوە نوێنەرایەتی مانگی ڕەمەزان دەکات. بەرهەمێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی وێنە و ڤیدیۆ: حاریس ئەلعوبەیدی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ: سەرمەد ئەلسافی