ڤيديۆ
٢١ شوبات ٢٠٢٢
یونامی یادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دەکاتەوە
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە شێوەیەکی سەرەکی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی بەکاردەهێنێت، بەڵام کارمەندەکانی چەندان زمانی تر بەکاردەهێنن کە زمانی زگماکی خۆیانە. ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنە لە جێبەجێکردنی ئەرکی پێسپێردراوی نێردەکە. یونامی جیاوازییەکی دەوڵەمەندی لە بواری زمانەوانی و کلتوریی کارمەندەکانی و هاوبەشیکارەکانی لە پێکهاتە بیانی و کۆمەڵە و پێکهاتە عیراقییەکاندا هەیە. یونامی ڕەچاوی ئەو ڕۆڵە دەکات کە زمانی دایك دەیگێڕێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئاشتی و بۆ گرتنەخۆی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن کۆمەڵگە عیراقییەکان.
ڤیدیۆ لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)/ سەرمەد ئەلسافی
