لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆتایی هێنان بە دیاردەی ئەشکەنجە لەڕێی پرساندن و پابەندبوون و قەدەغەکردنەوە – نەتەوە یەکگرتوەکان

٠٣ ئاب ٢٠٢١

بەغدا ٣ی ئابی ٢٠٢١- بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە ڕۆژی سێشەمەدا بڵاوکراوەتەوە، جێبەجێکردنی تەواوی چوارچێوەی یاسایی هاوکار دەبێت لە پێشگریکردن لە ئەشکەنجەو مامەڵەی نەشیاو، وە هەروەها دەبێتە مایەی باوەڕبوونی خەڵك بە سیستمی دادگەری.

ڕاپۆرتەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ بە ناونیشانی مافی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەی لەعیراق: مەرجە یاساییەکان و ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو" هەوڵێکە بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە لە سەنتەرەکانی ڕاگرتن لە عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەڕێگەی تیشك خستنەسەر کەمکردنەوەی فاکتەرە مەترسیدارەکان و بنبڕکردنی هۆکارە پێشبینی کراوەکان.

ئەمەو خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق ووتی" نابێت هیچ بارودۆخێك بکرێت بە پاساو بۆ ئەشکەنجەو هەر جۆرێك لە جۆرەکانی خۆدزینەوە لە سزادان' هەروەها ووتی " هانی هەموو هەوڵەکان دەدەم بۆ پرساندن و قەدەغەکردن کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکانی عیراق"

ڕاپۆرتەکە ماوەی نێوان ١ ی تەموزی ٢٠١٩ تا ٣٠ نیسانی ٢٠٢١ لەخۆدەگرێت وە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن بووە لەگەڵ ٢٣٥ کەس لەوانەی کە ئازادیەکانیان بێبەشکراون. زیاتر لە نیوەی ئەو ڕاگیراوانەی کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤەوە لەپێناو ئەم راپۆرتەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە چیرۆکی باوەڕپێکراویان لەسەر ئەشکەنجە پێشکەش کردووە کە لەگەڵ شێوازو ئاراستەکانی کەلەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی و ڕێکخراوەکانی دیکەوە دۆکۆمێنتکراوە.

دەرەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆربەی مەرجە یاساییەکان و زەماناتی دادگایکردن کەلەوانەیە ببن بە هۆکار بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە بەشێوەیەکی ڕۆتین ڕێزیان لێنەگیراوە. هەروەها چەندین نیگەرانی خراونەتەڕوو دەربارەی نەبوونی چاودێریەکی یاسایی کارا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕاستییانەی کە لە ژوورەکانی لێکۆڵینەوەو سەنتەرەکانی ڕاگرتندا ڕوودەدەن کە بەردەوامی دەدات بە نەهاتنە بەربارو نکۆڵیکردن. ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژە بە نەبوونی توانا دەکات لە گەیشتن بە پارێزەرو؛ پشکنینی پزیشکی و نەبوونی شەفافیەت دەربارەی ئەو لایەنە ئەمنیانەی کە دەسەڵاتی فەرمیی ڕاگرتنیان هەیە؛ هەروەها ئامانجی سەرەکیی لێکۆڵینەوەکان بریتی بووە لە وەرگرتنی دانپێدانانەکان؛ لەپاڵ ئەمەشدا نیگەرانی دەربارەی میکانیزمە بەردەستەکان بۆ چارەسەرکردنی سکاڵاکان لە کەیسەکانی ئەشکەنجەدا پێدەچێت زۆر کارا نەبن.

خاتوو دانیاڵ بێڵ بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/یونامی و نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق ووتی" دەرکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی کارا بۆ بەتاوانکردنی ئەشکەنجە و جێبەجێکردنی میکانیزمە نێشتیمانییە سەربەخۆکان بەو پێیەی کە لە پلانی کاری پێنج ساڵەی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە لە عیراق، دەکرێت ببێت بە هەوێنی چارەسەرکردنی نەبوونی پرساندنی بەردەوام بۆ ئەنجامدەرانی کاری ئەشکەنجە" هەروەها خاتوو بێڵ ووتیشی" پابەندبوون بە پابەندییە یاساییەکان زەماناتی دادگاییکردن هەروەها فەراهەمکردنی دادپەروەریەکی کارا بۆ قوربانیەکانی ئەشکەنجە برەودەدەن بە گۆرانکاری و متمانە بە سیستەمی یاسایی عیراقی دەدەن".

راپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردە دەخاتەڕوو دەربارەی پابەندبوون بە چوارچێوەیەکی پاریزگاری لێکردن هەروەك لە یاسای نێودەوڵەتی و عیراقیدا هاتووە، لەگەڵ راهێنان و پیاچوونەوە بە یاساو سیاسەتەکان، لە نێویشیاندا ڕیساو پەیڕەوکردنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها بریتییە لە ڕەنگدانەوەی کاری هاوبەشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق و هەریمی کوردستان بەمەبستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەڕیوەبردنی دادپەروەری لە عیراقدا.

لێره‌ دایبگره‌ :

بۆ داگرتنى راپۆرته‌كه‌ به‌ زمانى كوردىEnglish  | Arabic

 

کۆتایی هێنان بە دیاردەی ئەشکەنجە لەڕێی پرساندن و پابەندبوون و قەدەغەکردنەوە – نەتەوە یەکگرتوەکان

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت