لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە داعش

٢٠ ئاب ٢٠٢١

ئەمەی خوارەوە لێدوانی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجومەنە، س. جایشانکار (هندستان)

  1. ئەمڕۆ لە پوختە لێدوانێک لەسەر ئاستی وەزیردا، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش تاووتوێی دەرەنجامەکانی سیانزەهەمین راپۆرتی سکرتێری گشتیان کرد لەسەر هەڕەشەکانی داعش بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی و هەروەها زنجیرەیەک لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو وڵاتە ئەندامانەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە.
  2. ئەندامانی ئەنجومەن بە نیگەرانییەوە باسیان لەوە کرد کە داعش و گروپە چەکدارەکانی تر بەردەوام دەبن لەسەر قۆستنەوەی بچڕان و نەهامەتی و پاشەکشەی گەشەپێدانی پەیوەست بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ هەر وەک چۆن لە سیانزەهەمین راپۆرتی سکرتێری گشتیشدا هاتووە سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش بۆ ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی.
  3. ئەندامانی ئەنجومەن ئەوەیان دووپات کردەوە کە ئەوان بە توندترین شێوە ئیدانەی هەموو کارە تیرۆریستییەکان دەکەن بەگرتنەخۆی ئەم هێرشە ترسنۆکانەی ئەمدواییەی بەغداش لە ١٩ی تەموزی ٢٠٢١دا. ئەوان هەروەها باسیان لەوەش کرد کە داعش رەنگە خۆی بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی هێرشی تیرۆریستی ڕێک بخاتەوە.
  4. ئەندامی ئەنجوومەن نیگەرانیان دەربڕی سەبارەت بە فراوانبوونی مەترسیدارانەی داعش لە چەندین ناوچەی وەک ئەفریقا و دانیان بەوەش نا کە کاریگەریی داعش لە ئەفریقا ڕەنگە کاریگەریی لەسەر ئاشتی و سەقامگیریی و ئارامیی ناوچەکە هەبێت. ئەوان باسیان لە لێدوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ژمارە (  S/PRST / ٥/ ٢٠٢٠) کرد لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٠دا و جەختیان لەسەر شێوازێکی هەرێمیی یەکخراو و کاریگەر و بەهاناوەچوونێکی بەپەلەی جیهانی بۆ پشتگیریکردنی وڵاتانی ئەفریقی ڕێکخراوە هەرێمییەکان کردەوە.
  5. ئەندامانی ئەنجومەن داخی خۆیان دەربڕی بۆ بەردوامیی بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و شارۆچکە و بنکە سەربازییەکان لەلایەن گرووپی سەر بە داعش لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا و سەهارای گەورە و هەروەها لەلایەن داعش خۆیەوە لە ئەفریقای ناوەڕاستدا و هەروەها هەڕەشەکانی داعش-خۆراسانیش.
  6. ئەنجومەنی ئاسایش جەختی لەسەر گرینگیی شێوازێکی گشتگیر کردەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەویی توندوتیژییانەش کە سەر بۆ تیرۆر دەکێشێت. ئەمەش پێویستە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییە بەرکارەکان و هەوڵەکانی ئاوڕدانەوە لە فەرمانڕەوایی و سەقامگیری و مافەکانی مرۆڤ و کارە مرۆییەکان و رەهەندە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام بدرێت بەگرتنەخۆی بەکاربردنی گەنج و بنبڕکردنی هەژاریشەوە.
  7. ئەندامانی ئەنجومەن نیگەرانییان دەربڕی سەبارەت بە بەکارهێنانی زانیاری و تکنۆلۆژیای پەیوەندی لەلایەن داعش و دارایی دابینکەرانیەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەک مامەڵەکردنی داراییانەی نهێنی. ئەوان هەروەها جەختیان لەسەر گرینگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و فەرمانڕەوایی کاریگەرانەش کردەوە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لەسەر بنەمای هاوبەشکاریی داهێنەرانە لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمەلگەی مەدەنیدا بە پێشگرتن لە بەکارهێنانی تکنۆلۆژیای زانیاری لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییانەوە بۆ کاری تیرۆریستی.
  8.  ئەندامانی ئەنجومەن داوایان لە وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەن کرد کە پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە ژمارەکانی ١٣٧٣ی ساڵی ٢٠٠١ و ٢١٧٨ی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٤٦٢ی ساڵی ٢٠١٩  بۆ بەتاوانناساندنی دابینکردنی دارایی بۆ کاری تیرۆریستی و هەروەها دامەزراندنی سیستەمی توندوتۆڵی چاودێریی دارایی بۆ ئەوەی داعش و گروپە وابەستەکانی هەرگیز نەتوانن دارایی بەدەست بێنن وەک لە رێگەی هەماهەنگیی کردن لەگەڵ کەرتی تایبەت لە رێگەی هاوبەشکاریی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا و هەروەها لەگەڵ دەزگا داراییەکان و کارە نا دارایی و پیشە تەرخانکراوەکاندا و هەروەها بە رەچاوکردنی ئەو هەڵسەنگاندن ئانەی کە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئەمانە دەکرێت وەک بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکاری لێژنەی دژە تیرۆر. ئەندامانی ئەنجومەن ئەوەیان دووپات کردەوە کە وڵاتانی ئەندام پێویستە دڵنیابن لەوەی کە هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ  رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەگیرێنەبەر کۆکە لەگەڵ پابەندییەکانیان بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی بێت بەگرتنەخۆی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی و یاسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتیی پەنابەران.
  9.  ئەندامانی ئەنجومەن لەسەروبەندی یادکردنەوەی "ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوە و ڕێزلێنان لە قوربانییانی تیرۆر" لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ دا، پابەندیی نەگۆڕی خۆیان دووپات کردەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پێشپێگرتن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێواز و جۆرەکانییەوە لەگەڵ دووپات کردنەوەی ئەوەش کە تیرۆر بە هەموو جۆر و شێوازەکانییەوە یەکێکە لە هەڕەشە هەرە مەترسیدارەکان بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی و هەموو کارە تیرۆریستییەکانیش پێویستە بەتاوانی بێ پاساو هەژمار بکرێن لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک و لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام بدرێت.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت