لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وەزیری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق واژۆیان کرد لەسەر یاداشتنامەیەکی لێكتێگەشتن لەسەر یەکخستنەوەی کۆمەڵگە لە کۆنفرانسی ئەنباری نێوان باوەڕە ئاینیەکان

٠٩ ئەیلوول ٢٠٢١

هەولێر،8 ی ئەیلولی 2021- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئەمڕۆ واژۆیان کرد لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەشتن کە هاوبەشێتی نێوان ئەم دوو لایەنە بەهێزتر دەکات و پشتیوانی دەکات لە گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئاوارەکانی ناو عێراق. ئەم ڕێکەوتنامە سێ ساڵەییە جەختی کردەوە سەر هاوکاریی نێوان لایەنەکان بەو پشتیوانیەشی هەیە بۆ بەرنامەکان و دابینکردنی ڕاوێژ و زانیاری تەکنیکی، هاوتا لەگەڵ پلان و سیاسەتە نیشتیمانیەکان بۆ پشتیوانیکردن لە یەکخستنەوەی ئاوارەکان و ژینگەیەکی لەبار بۆ سەقامگیریی عێراق.

ئەم ڕێکەوتنامەیە لە کۆنفراسی هەولێر واژۆکرا کە 84 ڕابەری ئاینیی پارێزگای ئەنباری لێبوو لەلایەن وەزیری کۆچ و ئاوارەکان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگای ئەنبارەوە سازکرابوو. ئەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژی خایاند و سێهەم کۆنفرانسە کە سازکراوە بۆ ڕابەرانی ئاینیی پارێزگا ئازادکراوەکان لە دەستی داعش، بە ئامانجی دروستکردنی سەکۆیەکی گفتوگۆی نێوان باوەڕەکان و بنیادنانی توانستی ڕابەرە ئاینیەکان بۆ باشترکردنی ڕۆڵەکانیان لە هاندانی پێکەوەژیانی کۆمەڵگە و برەودان بە پرۆسەی گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ، بە هاوبەشتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و نیشتیمانیدا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد جەختی کردەوە و وتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە واژۆکردن لەسەر ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەشتنە لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکاندا، کە هاوبەشییەكە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوە و یەکخستنەوەی زۆرینەی ئاوارەکان و کەسانی دۆخناسكی عێراقی بۆ ناو کۆمەڵگەکانیان. کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆمان بەشێکە لەم هەوڵانە، کە پشتیوانی کراوە لەلایەن حکومەتی دانیمارک و ئەڵمانیاوە بە ئامانجی لێك نزیککردنەوەی ڕابەرنی ئاینیی باوەڕە جیاوازەکان بۆ هاندانی پێکەوە بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی ئاشتی و پشتیوانیکردنی کەسانی گەڕاوە و یەکخستنەوەیەکی بەردەوامیپێدراو."

وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکان، بەڕێز خاتوو ئیڤان فائق جەبروو، گوتى:" هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى حکومەتی عێراقى فیدراڵ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کارێکی گرنگە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەرخستنی ئاشتی کۆمەڵگا و پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەیە و چاوەڕێی بەردەوامیدانى هەماهەنگى نێوان وەزارەتی کۆچ و كۆچبەران و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکەین."

جێگری سکرتێری گشتیی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز جاسم ئەلحەلبوسی، جەختی کردەوە و گوتى " لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەى نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و سکرتارییەتی گشتى ئەنجومەنى وەزیران بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ برەودان بە ئاشتی و ئاسایش لە ناو کۆمەڵگاکانی عێراقدا."

وهەروەها پارێزگاری ئەنبار، بەڕێز عەلی فەرحان گوتى " ئەم دیدارە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەوەى گوێبیستى گوتەکانى سەرکردە ئاینییەکانی ئەنبار بين، سەرنجمان ئەوەیە کە ئەم پلاتفۆرمەی گفتوگۆ بەکار بهێنین بۆ جێبەجێکردنی پلانێک کە بەرەنگاری بیروبۆچوونە توندڕەوەکان بێت و هانی گوتاری ئایینی میانڕەو بدات."

لە ساڵی 2020 دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بەگەڕخست بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و ئارامتر و لەخۆگرتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت