لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وۆرکشۆپی پێشەنگ بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مێژوو تۆماردەکات لە عێراق دا، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢١

هەولێر- لە جیهاندا، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گەورەترین و بەرزترین ژمارەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە. کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو ڕێکخراوانەشی کە نوێنەرایەتیان دەکەن لە عێراق دا بەردەوام داوای ئەوەیان لێدەکرێت کە داکۆکی لە مافەکانیان بکرێت لەبەرانبەر حکومەت و ئاژانسە مرۆییەکان و ئاژانسەکانی گەشەپێدان. لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەیەک دەرفەتی کەم و سنووردار بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەبووە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دا تا برەو بە تێگەیشتنێکی گشتگیر و بەهێز بدات بۆ مافەکانیان.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەمئەندامان (IDA)، هاوپەیمانی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان لە عێراق (IADO)، ڕێکخراوی عەرەبی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەڵسا بە ڕێکخستنی بابەتێ ١ مەشق و ڕاهێنانی لەسەر * ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام-پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (CRP-SDGs) لە شاری هەولێر لە ٩ تا ١٦ تشرینی دووەم، کە ئەمە یەکەمین مەشق و ڕاهێنانی تایبەتی لەم جۆرەیە لە عێراق دا و یەکەمین وۆرکشۆپی چڕو پڕی تێروتەسەلە لەسەر ئاستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا (MENA) دا.

وۆرکشۆپی چڕو پڕی تێروتەسەلی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام-پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، وۆرکشۆپێکی ٣ بەشی چڕوپڕی بنیاتنانی توانایە. ئەم وۆرکشۆپە پاڵپشتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات تا بە شێوەیەکی گشتگیر داکۆکی لە هەموو مافەکانی کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت بکەن لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤ دا.

مۆفەق خەفاجی، سەرۆکی هاوپەیمانی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان لە عێراق، گوتی "دوای چەندان ساڵ چاوەڕوانی لە دۆزینەوەی بەخشەران بۆ پاڵپشتیکردنی بەجێگەیاندنی پڕۆژەی چڕو پڕی تێروتەسەلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق دا، لە کۆتاییدا خەونەکەمان هاتەدی! ١٠٨ کاندید و بەربژێری خاوەن پێداویستی تایبەتی جیاواز لەسەرتاسەری عێراق دا داوایان پێشکەشکرد. بەجێگەیاندنی پڕۆژەی چڕو پڕی تێروتەسەلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی داکۆکیکردن لە کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت لە عێراق دا."

23 بەشداربوو کە خاوەن پێداویستی جۆراجۆر بوون و ئەزموونداربوون هەڵبژێردران لەسەرانسەری ١٢ پارێزگا لە عێراق دا. پەیڕەوی پێوەرە جیهانییەکانی کولێتی پڕۆژەی چڕوپڕی تێروتەسەلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو بەشداربووان هی ئەو گروپ و کەمینانەی کە وەکو پێویست بەشداریان پێنەکراوە، لەوانەش: ئەو کەسانەی کە کێشەی تێگەیشتن و فیربوونیان لە مێشکدا هەیە، کەسانی نابیست، ئەو کەسانەی کێشەی دەروونیان هەیە، کەسانی ئۆتیزم، ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کەسانی بەتەمەن، کەسانی یەزیدی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاوارە ناوخۆییە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەنێو بەشداربوواندا بوون.

بەردەستبوونی کارئاسانییە گشتییەکانیش بریتیبوون لە: وەرگێڕی زمانی ئاماژە، دەرخستنی وێنەکێشانی چەمکەکان بۆ ئەو بەشداربووانەی کە کێشەیەکی تایبەتیان لە فێربوون لە ڕێگەی بینینەوە هەیە، کەسانی هاریکار، وەرگێڕ و کەرستەکانی مەشق و ڕاهێنان. ڕاهێنەرانیش کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون کە بە زمانی عەرەبی قسەیاندەکرد هی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بوون (لەوانەش لە عێراق) کە بابەتی وۆرکشۆپەکەیان دەوتەوە.

یادگار کەریم، سەرۆکی یەکێتی نابینایان و کەمبینایانی کوردستان، کە خۆشی بەشداربووێکی هەفتەی یەکەم بوو، گوتی " ئەم مەشق و ڕاهێنانانە زۆر سوودبەخشە و پەیوەستن پێمانەوە و زۆر سوودی لێدەبینم. هەروەها مەشق و ڕاهێنانی لەم جۆرە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهێزدەکات و بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان."

لە ئاستی جیهانیدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) پابەندە بە کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێتەوە. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دا، ، ستراتیژیەتی گرتنەخۆی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق لە ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢١ دامەزراند بۆ یارمەتیدانی گەشەپێدانی ئەو پڕۆگرامانەی حکومەت کە پێویستن بۆ کۆچبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت. لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) کاری بەیەکەوەیی و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو ناوەندانەی کۆمەڵگە کە سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ن بەردەستبن و ڕێنمایی گەشپێدان بە ستاف و کارمەندان بدەن تا پڕۆگرامی گشتگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت جێبەجێبکەن.

نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، گریگۆری گیگواری، گوتی "گرنگە کە ببینین کە مەشق و ڕاهێنانی چڕوپڕو تێروتەسەلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆیەکەمین جار لە عێراق بەرێوەدەچێت و هەر لەلایەن خودی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش ڕێکدەخرێت و بەڕێوەدەبردرێت. ئەم مەشق و ڕاهێنانانە باشترین شوێنە تاوەکو باسی بەربەست و ئاستەنگەکان بکرێن و لەپێشینەی بە دید و بۆچوونیان بدرێت و لەبەرچاو بگیرێن لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆگرامە گشتگیرانە دا. سوپاسی هاوبەشەکانمان دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی زۆریان لە ڕێکخستنی ئەم وۆرکشۆپە دا، هەروەها سوپاسی حکومەتی ئوستڕاڵیا دەکەین بۆ پاڵپشتیە بەردەوامەکانی لە هەوڵ و کۆششە گشتگیرەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت."

بەشی وۆرکشۆپی چڕوپڕ و تێرو تەسەلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت 1 لەلایەن وەزارەتی کاروبارەی دەرەوە و بازرگانی حکومەتی ئۆستڕاڵیا پاڵپشتی دارایی دەکرێت لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پاڵپشتیکردنی چارەسەرە هەمیشەییەکان، پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی و یەکخستنەوە لە عێراق دا"، لەگەڵ چەند هاوکارییەکی دیکە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەمئەندامان و ڕێکخراوی کریستیانی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

* ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام-پەیماننامەی نەتەوەیە کگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (CRP-SDGs).

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت