دادپەروەری لە عیراق: پێداچوونەوەی پێوەرەکان لە عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە
وا ڕیکەوتووە کە ساڵی ٢٠٢١ دەهەمین ساڵوەگەڕی عیراقە بۆ چوونەپاڵ ڕیکەوتننامەی نەتەوەیەکگرتوەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە کە ئەمەش هەنگاوێکی مێژوییە، بەتایبەت کە عیراق دووبارە پابەندی خۆی دووپات کردۆتەوە بە ڕێکەوتننامەکەوە. ڕێکەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە یەکێکە لە ڕیکەوتننامە نێودەوڵەتیە سەرەکییەکان ، کە هەموو چوارچێوە یاساییەکان دادەڕیژێت بۆ ڕینمایی کردنی ووڵاتان لە چۆنیەتی قەدەغەکردن و نەهێشتنی ئەشکەنجە بەشێوەیەکی کارا، ئەمە جگە لە لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوەو بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەشکەنجەو، لەهەمان کاتیشدا دادپەروەری بۆ قوربانیەکان.
بەمەبەستی گۆرانکاری لە ژیانی خەڵك پێویست دەکات کە پابەندیەکان جێبەجێ بکرێن. لەساڵی داهاتوودا پێداچوونەوە بۆ عیراق دەکرێت لەسەر چۆنیەتی چێبەجێکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت بۆ ڕیکەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە. لە خولی ٧٣ هەمینیدا کە ( بەرنامەی بۆ داڕێژراوە لە ماوەی نێوان ١٩ ی نیسان بۆ ١٣ ئایاری ٢٠٢٢ دا ئەنجامبدرێت)، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە کە لە ١٠ پسپۆڕی بێلایەن پێکهاتوون گفتوگۆیەك لەگەڵ نوێنەرانی عیراقدا ئەنجامدەدەن لەسەر ڕیکارە یاساییەکان و پەیڕەوکردن و ئەو هەنگاوانەی کە گیراونەتەبەر بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە، وە ئەم دانیشتنانەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێن.
گفتوکۆگان چەندین تەوەری گرنگ لرخۆدەگرێت، لەنێویشیاندا بەتاوانکردنی ئەشکەنجەو دانپیدانانەکان و خۆدزینەوە لە سزا لەسەر کاری ئەشکەنجەدان و زامنکردنی ڕێکارەکانی دادگایی و مردن و دەستبەسەرکردن و دۆخی ڕاگرتن و دادپەروەری بۆ قوربانیەکان. هەروەها ئەم لێژنەیە زانیاری لە ڕیکخراوە ناحکومیەکانیش وەردەگرێت لە هەموو هەنگاوەکانی ئەم پڕۆسەیەدا.
لەکۆتایی پێداچونەوەکەشدا، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە چەندین ڕاسپاردە پێشکەش بە عیراق دەکات لەسەر پێشوەچوونە پۆزەتیڤەکان، بەڵام دەربارەی ئەوەی کە پێویستیشە بکرێت بۆ چاکترکردنی دۆسێی مافەکانی مرۆڤ لەم بوارەدا. بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی ڕێکەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەو دەستەکانی ڕێکەوتننامەکان نەتەوەیەکگرتوەکان تکایە سەیری ئەم لینکە بکە : OHCHR | TreatyBodies
مافی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە عیراق: مەرجە یاساییەکان و رێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو | نەتەوە یەکگرتووەکان له عيراق (un.org)
ڤيديۆ
https://youtu.be/pHssleKRjWw