لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی UNHCR و ئاسیا حەواڵە هەڵمەتی هاوبەشی و کۆکردنەوەی کۆمەکی زستانە بۆ پشتگیری ئاوارە و پەنابەران لە عێراق دەست پێ دەکەن

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١

عێراق – ئەمرۆ، عادل عیسام حەمید جێگری بەرێوەبەری جێبەجێکای ئاسیا حەواڵە و جین نیکولاز بۆیز، نوێنەری رێکخراوی UNHCR لە عێراق، رێککەوتنێکی هاوبەشێتیان واژۆ کرد، بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک، بۆ پشتگیریکردنی پەنابەرانی سوری و پەنابەرانی تر و خێزانە عێراقییەکان کە بەهۆی توندوتیژی چەکدارییەوە لە عێراق ئاوارە بوون.

ئاسیا حەواڵە و UNHCR دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی زستانیان ڕاگەیاند، کە یەکەم جار لە زنجیرە هەڵمەتێکی وەرزیدا بوو، لە سەرتاسەری عێراق. هەموو بەخشینەکانی وەرگیراو بەکار دەهێنرێت بۆ دابینکردنی یارمەتی نەختینەیی گرنگ بۆ بێهێزترین/ بەلەنگازترین خێزانە ئاوارەکان لە وڵاتدا. بەم هاوکارییە داراییە خێزانەکان دەتوانن کرێی خۆیان بدەن و خواردن یان دەرمان بکڕن و لە ماوەی مانگەکانی زستاندا دەتوانن بە گەرمی بمێننەوە بە کڕینی جلی زیادە یان نەفتی سپی.

"ئەم هاوبەشییە بەشداری کەرتی تایبەت بە وەڵامدانەوەی مرۆیی لە عێراق نیشان دەدات. بە یەکگرتنی دەستەکان، دەتوانین یارمەتی خێزانی ئاوارەی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی بە نێو ئەو دۆخە نالەبارە هەنووکەییەی ژیانیاندا تێپەڕن. جین نیکۆلاز وتی، ئێمە هەموومان پێویستە پێکەوە بوەستین بۆ ئەوەی گەرموگوڕی بدەینە ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەن لە زستانی سارددا ڕزگاریان بێت.

عادل وتی: "ئاسیاحەواڵە شانازی بەوە دەکات کە بەھاوبەشی لەگەڵ UNHCR. بکات بۆ ھاوکاریکردنی خەڵکی پەنابەر و دەربەدەر لە وەرزی زستان. ئەم ھاوبەشایەتییە بەشێکە لە کۆشش و ھەوڵەکانی ئاسیاحەواڵە بۆ پاڵپشتی کردنی کەسانی لێقەوماو."

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە زستان، زیاتر لە ١.٢ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی و ٢٩٠،٠٠٠ پەنابەر لە عێراق بەدەست کەش و هەوای زۆر ساردەوە دەناڵێنن، کە زۆرێکیان سەرچاوەی دارایی بۆ کەلوپەلە سەرەتاییەکانی وەک نەوتی سپی یان جلی زستانە بۆ گەرم ڕاگرتنی ماڵ و خێزانەکانیان، نیە.  پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) کاریگەری نەرێنی و قورسی لەسەر بارودۆخی ئابووری ئاوارە ناوخۆییەکان و خێزانە پەنابەرەکان لە عێراق داناوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە بکەونە ژێر باری قەرز و پێویستییەکی زۆریان بە پاڵپشتی مرۆیی هەیە.

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ره‌شيد ره‌شيد

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى پێشكه‌وتوو / ياريده‌ده‌رى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت