لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی بەرهەمهێنانی زەیتون لە عێراق دەبووژێننەوە

١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١

بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی هەستان بە كردنەوەی ئامێرێكی گوشین و پەستاندنی زەیتون وەك بەشێك لە هەوڵەكانی نوێكردنەوەی ئابووری بۆ كۆمەڵگەی خۆجێی باشیكە لە عیراق. ئامانجی WFP، ئۆفیسی پارێزگار، كۆمەڵەی زەیتونی باشیك و هەروەها سەماریتانس پێرس، گەڕاندنەوەی ئەم كۆمەڵگەی بەرهەمهینانی زەیتونە بەناوبانگەیە, بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی لە پیش ململانێ و بەستنەوەی بەرهەمهێنەران و بازاڕ پێكەوە. 

بەڕێز عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:

“ئێستا كاتیەتی كە ئەم كۆمەڵگەیە، توانا ئابوورییە بەهێزەكانی بنیات بنێت و بگەرێنێتەوە. پاڵپشتیكردنی بووژاندنەوەی بەرهەمهێنانی زەیتون، بەشێكە لە چارەسەرە بەردەوامەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە پەرەپێدانی ناوچە گوند نشینییەكاندا، كە یارمەتی دڵنیابوون دەدات، لە جێنەهێشتنی خەڵكە هەژارترینەكان بە تەنها و پشتگوێ نەخستنیان. “

WFP و سەماریتانس پێرس هەڵسان بەڕێكخستنی ڕاهێنان و مەشق بۆ 80 لە ڕێبەران وجوتیارانی كۆمەڵەی زەیتون لە سەر، هەڵبژاردنی باشترین دارە جیاوازەكانی زەیتون بۆ بەدەستهێنانی باشترین بەرهەمی ڕۆن، سیستەمی كشتوكاڵیی زەیتون، ئاودێری كارا، دروێنەكردنی بەروبووم و بە ئامێركردنی، دەرهێنانی ڕۆنی زەیتون، سەرنجدان لە تایبەتمەندییە پزیشكییەكانی. هەروەها WFP و هاوبەشەكانی، گروپەكانی بەشكردنی زانیارییە نوێیەكانیان دروست كرد، لە نێو بەرهەمهێنەرانی خۆماڵیی زەیتوندا، بۆ ئەوەی بتوانن بە بەردەوامی و بە ئاسانترین شێوە، باشترین كردار و ڕێكار و وانە فێربووەكان لە نێوان خۆیاندا بڵاوبكەنەوە و بەشداری پێبكەن.

 دەستپێشخەرییەكە  بەستەرو پەیوەستەكانی بازاڕیش دەگرێتەوە كە بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی ساز و دروستیان   كردوە  وەك، هەر كاتێك بەرهەمەكان ئامادەبوون بۆ فرۆش، بازاڕ و كەناڵەكانی بە بازاڕكردنیش هەبن و ئامادەبن، كە ئەمەش بازنەیەكی كارای بەردەوامی خستنە ڕوو و خواستن دروست دەكات.

WFP و هاوبەشەكانی نزیكەی 13000 دار زەیتون، هەنجیر، هەنار، هەرمێ و مێوی ترێیان چاندووە لە ناوچەكەدا و هەروەها پاڵپشتیی خەڵكی دەكەن بۆ كردنەوەی كاری بچوكی بازرگانی لە باشیكە و سەرانسەری عێراقدا. WFP پشتگیرییە تەواوكارییەكان بۆ كۆمەڵگەكان دابین دەكات لە سەرانسەری عێراقدا، كە كاریگەر و زیان پێكەوتووی ململانێ و گؤڕانی كەش و هەوان. زۆر كاری هەرەوەزی ژنان كراونەتەوە و بە سەركەوتوویی بەرهەمی لۆكاڵی و خۆجێی دەفرۆشن.

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت