لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و یونامی کۆتاییان هێنا بە سەکۆیکارێك دەربارەی وانەوەرگرتن لە ئەزموونەکان

٠١ نیسان ٢٠٢٢

٣١ی ئاداری ٢٠٢٢-  دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە هاوبەشی کۆتاییان پێهێنا بە سەکۆیکارێکی گشتیی چوارڕۆژە دەربارەی وانە وەرگرتن لە ئەزموونەکان. بەدرێژایی سەکۆیکارەکە، کە لە سلێمانی ئەنجامدرا لە ٢٧ تا ٣٠ی ئادار، دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرکردایەتیی باڵا پێکەوە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی نووسینگەی یونامی بۆ هاریکاری هەڵبژاردن بیروڕایان گۆڕیەوە سەبارەت بەو ئاڵنگاری و ئەزموونانەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢١ دا هاتنە پێشەوە و هەروەها ڕەزامەندییاندا لەسەر ڕاسپاردەکانیش بۆ گۆڕینی خاڵە لاوازەکان بۆ خاڵی بەهێز مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکانی هەڵبژاردن لە عیراقدا.

حاکم جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە " دوابەدوای ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢١دا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خۆی ئامادەکردووە کە بە شێوەیەکی سیستەمیانە کارەکانی خۆی لە هەڵبژاردنەکەدا هەڵبسەنگێنێت و ئەو لایەنانەش دەستنیشانبکات کە کە پێویستیان بە باشترکردن هەیە لە سەرانسەری ئەو دەزگایەدا. دەرەنجامەکانی ئەم سەکۆیکارە زەمینەسازی دەکات بۆ پەرەپێدانی پلانێکی بنیاتنانی توانستی گشتگیر بەپاڵپشتی یونامی. ئێمە سوپاسی یونامی دەکەین بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان."

سەکۆیکارەکە چەند بابەتێکی سەرباسی لەخۆگرتبوو وەك لایەنی یاسایی و پلانی جێبەجێکردنی ئەرکەکان و هۆشیاری گشتی و میدیا و تۆماری دەنگدەران و ڕاهێنان و ڕێوشوێنەکان و دابینکردن و لۆجستی و هەماهەنگی مەیدانی و هەماهەنگی ئەمنی و بەڕێوەبردنی زانیاری و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. هەروەها ئەم ڕاهێنانە دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ شێوازێکی دامەزراوەیی بەشدار و گشتگیر و لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆ بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانی دوای هەڵبژاردن، ئەمەش وادەکات کە کلتوورێکی دامەزراوەیی پەرەیپێبدرێت کە تێیدا دیالۆگ و بەشداریەکان هاندەدرێن و برەویان پێدەدرێت.

جاوید حەبیبی، ڕاوێژکاری باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردن لە یۆنامی، وتی " هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢١ دەستکەوتێك بوو بۆ عێراق کە بە سەرکردایەتی کۆمسیۆن و بە هاوکاری تەکنیکیی یونامی بە گوێرەی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە کایەوە. سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە، ئەم پڕۆسەیە گەورە و ئاڵۆزە پێویستی بە پەرەپێدانی بەردەوام هەیە. من دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی تەواوی یونامی لە پشتگیریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەکۆیکاری وانەوەرگرتن لە ئەزموونەکان، کە بە هەڵسەنگاندنێکی گشتگری پێویستییەکانی بنیاتنانی توانست دەستپێدەکات بۆ بەرەوپێشچوون لە پەرەپێدانی ئامادەسازی تەکنیکی ئەو دەزگایە بە گوێرەی ئەرکی پێسپێردراوی یونامی."

لە  پەیامەکانی کۆتایی و لە دەرەنجامی سەکۆیکارەکەی وانەوەرگتن لە ئەزموونەکان، گەورە ڕاوێژکاری نووسینگەی هاریکاری هەڵبژاردنەکانی یونامی، بەڕێز هوگۆ کاچیچ، وتی: " کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و و ستافی نووسینگەی هاریکاری هەڵبژاردنەکانی یونامی کۆبوونەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و گوێگرتن و تاوتوێکردنی بابەتەکان بۆ ئەوەی لەیەکتر فێربین. ئێمە ئەو لایەنانەمان بەدۆکومێنت کردووە و دەستنیشانکردووە کە سەرکەوتنی تێدا بەدەستهاتووە. لە هەمان کاتیشدا، بە ڕاشکاوانە سەیری ئەو بابەت و چاڵاکیانەشمان کردووە کە دەکرا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان باشتر ئەنجامیان بدات. ئاڵنگارییەکە هێشتا ماوە و ئەو ئاڵنگاریەش بریتیە لە چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەو ئەزموونانەی کە لێرەوە دەستنیشانمانکردوون  بۆ ئەوەی لە داهاتوودا باشتریان بکەین. دەمەوێ ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە، لەژێر ڕابەرایەتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، یونامی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەروەك چۆن لە ئەرکی پێسپێردراویدا ئاماژەی پێدراوە."

 

ئيڤان جۆرجڤيچ

به‌رپرسى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت