شوێنى تۆ دەستپێک / سەرچاوەکان / ڤیدیۆکان / یاری سینی و زەرفانێ لە کەرکوک ڤيديۆ یاری سینی و زەرفانێ لە کەرکوک ١٣ نیسان ٢٠٢٢ دوای نوێژەکان و ڕۆژوو شکاندن لە شەوێکی فێنکی رەمەزاندا، کوڕانی گەنج و پیاوانی بە تەمەن لەگەڵ یەکتری کۆدەبنەوە بۆ بەشداریکردن لە یاری پڕ جۆش و خرۆشی "سینی و زەرفانێ". لە یاریەکەدا، یاریزانان بە دوای ئەڵقەیەک یاخود زارێک یاخود دراوێکی کانزایی دەگەڕێن کە لە ژێر یەکێک لەو یازدە فنجانە مسییە بچووکانەی سەر سینیەکی بازنەیی شاردراوەتەوە. سینیە بازنەیەکە ئاماژەیە بۆ ساڵ و یازدە فنجانەکەش ئاماژەیە بۆ یازدە مانگی ساڵ و فنجانی دوازدەهەمین کە نادیارە ئاماژەیە بۆ مانگی ڕەمەزان. ڕەمەزانتان پیرۆز