لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کردنەوەی سەنتەری نوێی چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە کەورگۆسک بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی خۆجێی و پەنابەران.

٢٤ ئایار ٢٠٢٢

هەولێر، عێراق – کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بنکەی نوێی چاودێری تەندروستی سەرەتایی (PHCC)یان لە ناحیەی کەوەرگۆسک لە پارێزگای هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، کردەوە.

بنکەی نوێی چاودێری تەندروستی سەرەتایی (PHCC) گشتی کەورگۆسک، خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی سەرەتایی پێشکەش بە زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ کەس دەکات لە کۆمەڵگەی پەنابەرانی سوری و ئاوارە عێراقییەکان کە لە شارۆچکەی کەورگۆسک و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە ئەنجامدا، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، بەشداری دەکات لە پێدانی دەستڕاگەیشتنێکی باشتر بە خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە کوالیتی بە هەمووان بەبێ جیاکاری. سەنتەری چاودێری تەندروستی تازە دامەزراو توانای وەرگرتنی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ڕاوێژکردنی، هەیە لە ڕۆژێکدا

دروستکردنی بنکەی چاودێری تەندروستی سەرەتایی (PHCC) لە ڕێگەی بەشدارییەکی بەخشندەی کۆمپانیای PricewaterhouseCoopers (PwC) کە یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکانی خزمەتگوزاری پیشەیی لە جیهاندا، بەدیهاتووە. زەوی بۆ پڕۆژەکە لەلایەن شارەوانی کەورگۆسکەوە دابینکراوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیش، بەرێوەبردنی سەنتەری چاودێری تەندروستی سەرەتایی (PHCC) لە ئەستۆ دەگرێت و کارمەند و ئامێری پزیشکی و دەرمانی پێویست دابین دەکات.

بەڕێز حسێن کەلاری بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، خاتوو نیکۆڵ ئیپتینگ، جێگری نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە عێراق، خاتوو کوێستان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای خەبات، بەڕێز سوهەیب ئەسعەد، هاوبەشی باج لە کۆمپانیای PwC، و خاڤیەر سینگ، سەرۆکی ئۆفیسی جیهانی بۆ کاروباری مرۆیی لە کۆمپانیای PwC، شریتەکەیان بڕی بۆ ڕاگەیاندنی کردنەوەی بنکەی تەندروستی نوێ. بنکەی چاودێری تەندروستی سەرەتایی (PHCC) خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەوانە ڕاوێژکاری، دابینکردنی دەرمان، خزمەتگوزاری تاقیگەیی، ئیجاڵەکردنی حاڵەتی لە ناکاو، کوتان و چاودێریکردنی گەشە، خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زاوزێ و چاودێری ددان.

بەرێز نیکۆل ئیپتیگ وتی  “ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پشتگیری و میواندارییەی کە کۆمەڵگەی خۆجێی شارۆچکەی کەورگۆسک پێشکەشیان کردووە بۆ کۆمەڵگە ئاوارەکانی ناو کەمپی کەورگۆسکی نزیک. لە بەرامبەردا خۆشحاڵین کە ئێستا پشتگیری خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ سوودی هەمووان لەوانە، پەنابەران و کۆمەڵگا خۆجێیەکانی کەورگۆسک بە هەمان شێوە”.

خاڤیەر سینگ لە کۆمپانیای ( (PwC ئمە پابەندین بە پشتگیریکردن و بەهێکردنی ئەوانەی زۆرترین پێویستیان پێیەتی بە شێوەیەکی بەردەوام. ئەو بنکەی تەندروستیە سەرەتاییەی کە تازە کراوەتەوە لە کەورگۆسک، کوالیتی چاودێری و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو بە کۆمەڵگەکانی دەوروبەری بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات، بە شێوەیەکی ئەرێنی لە ژیانیاندا دەوری دەبێت. سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاوبەشمان لە کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ هەوڵەکانیان، هەروەها تیمەکانمان لە PwC بۆ بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئێمە بۆ ژیان.

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە ئاراستەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای (PricewaterhouseCoopers) و سەرجەم ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکات کە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە.

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ره‌شيد ره‌شيد

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى پێشكه‌وتوو / ياريده‌ده‌رى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت