لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆمەکێکی نوێی دانیمارك پشتگیری لە ڕێبازی تەواوکاری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکات بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا

٠٥ حوزەیران ٢٠٢٢

بەغدا، عێراق، 5ی حوزەیران 2022- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق خۆشحاڵی دەربڕی بە تەرخانکردنی کۆمەکێك بە بڕی 3.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ( 24,000,000کرۆنی دانیمارکی) لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە بۆ پشتگیری کردن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا لە ماوەی نێوان ساڵی 2022 تا 2025دا.

بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق وهاوبەشە ناوخۆییەکان ولایەنە کاراکانی ئاشتی لە خۆدەگرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو دابڕان و لێكترازانە کۆمەڵایەتییانەی هێشتا لە عێراقدا ماون پاش ململانێ لەگەڵ رێکخراوی داعش. هەروەها باسکردن لەو هێڵە نەبینراوانەی هێشتا کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا هەیە چارەنووسسازە بۆ هێشتنەوەی دەستکەوتەکانی سەقامگیری ودەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەت و بەردەوام ویەکگرتنەوەی ئەو یەك ملیۆن ئاوارە ناوخۆییەی ماونەتەوە لە سەرتاسەری عێراقدا لەڕێی چارەسەری بەردەوام و پشتگیریکردنی ئاشتییەوە.

بە ڕێبازێکی فرەلایەن، ئەو بەرنامەیە کار بۆ پتەوکردنی چوارچێوە دامەزراوەییەکان وبەهێزکردنی توانا نیشتمانی و ناوخۆییەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕوەی وپشتگیریکردنی میکانیزمەکانی ئاشتی ناوخۆیی وبنیاتنانی توانای ئەو ڕێکخراوانەی لە جڤاکەکاندان لەگەڵ گروپەکانی گەنجان و ژنان لە پێناو ئاشتییدا و دەستەبەرکردنی ڕێبازەکانی بنیاتنانی ئاشتی کە بە وریاییەوە لەگەڵ پرسی ململانێکان مامەڵە دەکەن.

بە گوتەی باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق، جەنابی بەڕێز ستیگ پائۆلۆ پیراس، “تێگەیشتن و متمانەى زیاتر لە نێوان گروپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان و لە نێوان هاوڵاتیان و دەولەتدا سوود بە حکومەت و کۆمەڵگاى مەدەنى و گۆمەڵە نێوخۆییەکان دەگەیەنێت و بەیەکەوە لەدەورى دیدێکى نیشتیمانى بۆ ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتیدا یەکدەگرن لە عێراقدا.”

لەو بارەیەوە خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، دەڵێت: " ئێمە  زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی دانیماركین، هاوبەشە هەردەم نەگۆڕەکەمان لەبوارى دەستپێشخەرییەکانمان بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، و بۆ تەرخانکردنی ئەم کۆمەکە بەبەهایە. کارکردنی بەردەواممان پێکەوە سەرنج دەخاتەسەر هاندانی جڤاکە ئاشتییخواز و پێکەوەهەڵکردووەکان لە عێراقدا بەرەو چارەسەرگەلی بەردەوام بۆ یەکخستنەوە وسەقامگیری”.

بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە و لە کانونی دووەمی 2020 دا خراوەتە گەڕ لە پێناو برەودان بە کۆمەڵگای بەهێزتر و ئاشتیخواز و گشتگیرتر لە سەرتاسەری عێراقدا.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت