لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی ئیدانەی هێرشێکەی دهۆك دەکات کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی

٢٠ تەمووز ٢٠٢٢

بەغدا، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی ئەو تۆپبارانە کوشندەیەی ئەمڕۆ دەکات لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستان، کە بەپێی زانیارییەکان ٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون. نێردەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان ڕادەگەیەنێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

جارێکیتر خەڵکی مەدەنی دەکەونە ژێر کارگەریی تۆپبارانکردنی کوێرانە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت هێرشەکان ئاراستەی خەڵکی مەدەنی بکرێت. بۆیە یونامی داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکات بۆ دیاریکردنی بارودۆخ و هۆکاری هێرشەکە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت لە هەموو کاتێکدا رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق بگیرێت.

هەروەك جینین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق لە دوایین لێدوانی خۆیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "ئێمە سەیری چی دەکەین؟ ئایا تۆپبارانکردن و مووشەك وەك بارودۆخی ئاسایی نوێ دەبێت بۆ عێراق؟ ئەمە ڕێگەیەکی زۆر مەترسیدارە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکان، و یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە دەوڵەتی عێراق زیاتر لاواز دەکات". یونامی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە دەستبەجێ ئەم پێشێلکاریانە ڕابگرن.

جان عەلەم

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و جێگری وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت