لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەیەك کە دەخرێتە پاڵ وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - سەبارەت بە تۆپبارانی کوشندە لە عێراق

٢١ تەمووز ٢٠٢٢

سکرتێری گشتی ئیدانەی تۆپبارانە کوشندەکانی دوێنێ دەکات لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستانی عیراق، کە بەپێی زانیارییەکان هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

سکرتێری گشتی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی بارودۆخ و هۆکاری هێرشەکە و دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران.

سکرتێری گشتی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری قوربانیان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرك، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٢

 

بەیاننامەیەك کە دەخرێتە پاڵ وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - سەبارەت بە تۆپبارانی کوشندە لە عێراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت