نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن (OEA) سەکۆیکارێکی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نووسینگەی
ڕاوێژکارانی نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن سەکۆیکارێکیان بە ناونیشانی "ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان" لە موسڵ پێشکەش کرد. وۆرکشۆپەکە چەندین بابەتی گرنگی سەبارەت بە جێندەر لە هەڵبژاردنەکان لەخۆگرت بووە وەک یەکسانی و دادپەروەری و جێندەر بە گشتی، یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان. لە ماوەی ئەم ڕاهێنانەدا، بەشداربووان زانیاری و تێگەیشتنیان لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان وەرگرت لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەریەوە. بەشداربووان گفتوگۆی گرنگی یونامی (UNAMI)ـیان کرد بۆ بەشداری پێکردنی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنی سەکۆیکار بۆ پێشکەشکردنی جێندەر لە سیاقی چوارچێوەیی یاسایی. دوازدە بەشداربوو لە سەکۆیکارە بەشداربوو بوون سێیان ئافرەت بوون . کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای کۆمسیۆن، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا، سەرۆکی بەشی ڕاهێنان و ڕاگەیاندن، کارمەندانی بەشی پارتە سیاسیەکان لە وۆرکشۆپەکە بەشدار بوون.