لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشە تیرۆرستیەکەی ئەمدواییەی عێراق

٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٢٠ کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمدواییەی نزیک کەرکوک و ئەلبوبالی کرد ،ئەم هێرشانە کە لە ڕۆژی یەکشەمەی 18ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕوویاندا و ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بەرپرسیاریی ئەنجامدانی گرتە ئەستۆ، بە لایەنی کەم بوونە هۆی کوژرانی نۆ پۆلیسی عێراق و هەشت هاوڵاتی سڤیل.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هاوسۆزیی و سەرەخۆشی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراو تەواویشیان بۆ برینداران خواست.  ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و پرۆسەی دیموکراتی و خۆشگوزەرانی لە عێراق دووپات کردەوە.

هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتیان کردەوە کەوا تیرۆر بە هەموو جۆر و شێوەکانی یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان لەسەر پێویستی لێپێچینەوە کردن لە ئەنجامدەران و  ئامادەکاران و دابینکەرانی دارایی ئەم کردە تیرۆریستیە قێزەوەنانە و ڕادستکردنیان بۆ دادوەریی کردەوە. و داواشیان لە هەموو وڵاتان کرد ، بە گوێرەی پابەندییان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەست ، کە چالاکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی تری پەیوەندار بەم بابەتانە هاوکار بن.

هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتیان کردەوە کەوا هەر کردەیەکی تیرۆریستی تاوانە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و بێ گوێدانە هۆکار و شوێن و کات و لایەنی ئەنجامدەرانی. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە هەموو وڵاتان و بە هەموو شێوەیەک و بە گوێرەی پەتماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی تری یاسای نێودەوڵەتی ، بە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای پەنابەریی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیشەوە  ، رووبەرووی ئەو هەڕەشانە بووەستنەوە کە دووچاری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبنەوە لە ڕێگای کردەوە تیرۆریستییەکان. 

لە کۆتاییدا، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش  پشتگیریی خۆیان بۆ ئاسایشی عێراق و بەردەوامیی لە بەگژداچوونەوەی دژی تیرۆر بە داعشیشەوە دووپات کردەوە .

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت