ڕێکخەران
UNAMIئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام
زانیاری پەیوەندیکردن
abdulrahman4@un.org يان al-araji@un.org لەگەڵ کۆپییەک بۆ procurement@un.org-unamiئاگاداری سیمینار بۆ کۆمپانیاکان-هەولێر/٢٠٢٣
بەشی کڕینی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامیUNAMI-)، سیمینارێک بۆ کۆمپانیاکان (بە زمانی ئینگلیزی) ساز دەکات کە لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر (شیراتۆن)، لە هەولێر ، عێراق، لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دەست پێدەکات تا کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ). بانگهێشتنامە تەنها بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەنێردرێت کە ئارەزووی ئامادەبوونیان دەربڕیوە و تەنها ئەو کۆمپانیا بانگهێشتکراوانە ڕێگەیان پێدەدرێت ئامادەبن
شوێن
دەربارەی چالاكييهكه

بۆ هەر کۆمپانیایەک تەنها دوو نوێنەر دە توانن ئامادە بن
ئامانجی سیمینارەکە تیشک خستنە سەر دەرفەتەکانی بازرگانی لەگەڵ یونامی- UNAMI، ڕوونکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردن لە بازاڕی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNGM) کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی کاروبار لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاشناکردنی کۆمپانیاکان بە ڕێکار و پرۆسەکانی داواکاری ڕێکارەکانی یونامی.
پێویستە سەرجەم کۆمپانیا ئارەزومەندەکان وەڵامی ئەم ئاگاداریە بدەنەوە: (سیمینار بۆ کۆمپانیاکان - هەولێر/2023) لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ:
abdulrahman4@un.org or al-araji@un.org لەگەڵ کۆپییەک بۆ procurement@un.org-unami ، تاوەکو یەکشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، بەم شێوەیە:
- ناو و ناونیشانی تەواوی کۆمپانیا و زانیاری پەیوەندیکردن، ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیڵ.
- ناوی نوێنەری کۆمپانیا (دوو کەس) کە بەشداری سیمیناری کۆمپانیاکان دەکەن، وەک ناسنامە و ژمارە مۆبایل/تەلەفونی پەیوەندیکردن.
سەبارەت بەمە، هەموو کۆمپانیا ئارەزومەندەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێنەوە، لەگەڵ وردەکاری بانگهێشتنامەکە بۆ گەیشتن بۆ ئەو سیمینارەی سەرەوە