شوێنى تۆ دەستپێک / سەرچاوەکان / ڤیدیۆکان / ڕۆژی جیهانیی وزەی پاك - ٢٦ی کانوونی دووەم ڤيديۆ ڕۆژی جیهانیی وزەی پاك - ٢٦ی کانوونی دووەم ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ ڕۆژی جیهانیی وزەی پاك - ٢٦ی کانوونی دووەم هەموومان گرنگی وزە لە ژیانی ڕۆژانەمان و زیادبوونی بەردەوامی بەکارهێنانی وزە دەزانین. بەهۆی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی، بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەردانی گەرمی و پیسبوونی کەشوهەوا زیادیکردووە. بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان بیرۆکەی بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی پاکی وەك وزەی خۆر و ئەوانی دیکەی پەسەند کرد. پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە، توانیمان نزیکەی ١٨%ی بەکارهێنانی وزەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەرهەمبهێنین. دواتر قۆناغی ئێستای پڕۆژە نوێیەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، ئێستاش لە قۆناغی کارپێکردنداین. لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەدا دەتوانین 50%ی بەکارهێنانی وزە لە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەستەبەربکەین. یەکێک لە سوودەکانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ساڵانە دەتوانین زیاتر لە ٥ گیگاوات وزەی پاك بەرهەم بهێنین، بەمەش بارگرانی لەسەر تۆڕی نیشتمانی کەم دەبێتەوە. جگە لە پڕۆژەی ئێستا، پڕۆژەی ترمان هەیە کە وزەی پاك و وزەی خۆر بەکاردەهێنن، وەکو گڵۆپ و ئاو گەرمکەرەوە بە وزەی خۆر. بەکارهێنانی وزەی پاك هەمەچەشنە.