پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێ لەلایەن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
سڵاو و رەحمەتی خواتان لێ بێت
خۆشەویستانم، ڕۆڵە ئازیزەکانی عێراق
ئێمە کە لە کۆتایی ساڵێکین و سەرەتای ساڵێکی نوێی ترین ، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بەبۆنەی هاتنی ساڵێکی نوێی زاینی و هیوادارم ساڵێکی پڕ هیوا و ئاسایش و سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ عێراق و ساڵێک بێت دەرفەتی زۆرتر و ژیانێکی باشتری پێبێت بۆ هەموو عێراقییەک.
هەروەها پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق دەکەم بۆ ئەو دەسکەوتانەی لە ساڵی 2024 بەدەستهێنراون . لەوساڵەدا هەنگاوی کرداری و بەرجەستەکراومان بینی بەرەو گەشەپیدان و باشترکردنی ژێرخانەکان ، ئەمەش ڕانگدانەوەی ویستی بەهێزی حکومەتی بەرێز موحەمەد شیاع ئەلسودانییە بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان . راستە هێشتا هیوایەکی زۆر لەبەردەم عێراقییەکان و حکومەتی عێراق هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە داڕێژراوەکان ، بەڵام متمانەشمان بەهێزە بەرامبەر بە توانای ئەم وڵاتە و دامودەزگاکانی هەروەها گەلەکەی لە داڕشتنی ئایندەیەکی باشتر کە هەموو ڕۆڵەکانی عێراق بە گشت پێکهاتەکانی شانازی پێوە دەکەن.
بەم بۆنەیەوە داوا لە حکومەتی عێراق دەکام بەردەوام بێت لە کارکردن بە دڵسۆزی و بە گیانی تیم بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەرتاسەری عێراق بەپێی باشترین پێوەرەکان و جێگای رەزامەندی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە بێت ، گرنگی پەیڕەوکردنی ڕاستگۆیی و دەستپاکی و داڕشتنی ئاییندەیەکی باشتر دووپات دەکەینەوە.
هیوادارم ، کێشەی ئاوارە نێوخۆییەکانیش چارەسەر بکرێت و بە پێی ڕێکار و پێوەر نێدەوڵەتییەکان کۆتایی بە کۆژانەکانیان بهێنرێت و پشتگیریی پێویستیشیان بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و گونجاندنەوە و
لێرەوە دەیلێم کە هیچ گومانێک بە خەیاڵمدا نایەت سەبارەت بە توانای عێراق لە تێپەڕاندنی ئەم ئاڵنگارییانە و بەدەستهێنانەوەی پێگە هەرێمیی و نێودەڵەتییەکەی و ڕۆیشتن بەرەو دابینکردنی پێداویستییە ڕەواکانی گشت ڕۆڵەکانی عێراق بە هەنگاوی جێگیر .
لە کۆتایی ئەم پەیامەمدا پیرۆزباییەکی گەرم و گوڕ بە بۆنەی هاتنی ساڵێکی نوێی زاینی ئاراستەی ئێوە دەکەم و ، لە هەمان کاتیشدا ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکەمەوە لە پاڵپشتیکردنی گەل و گەنجان و حکومەتی عێراق لە هەموو ئەو داخوازییانەی هەیانە بەرەو ئایندەیەکی گەش.
سڵاوتان لێ بێت و هەموو ساڵێک هەمووان هەر لەخۆشیدا بن .