لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەستخۆشی لە بڕیاری عێڕاق دەکات بۆ پێشەنگبوونیان لە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچکردن

٢٤ شوبات ٢٠٢١

٢٤ی شوبات ۲٠۲۱ بەغدا ¬- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێخۆشحاڵە بە بڕیاری عێڕاق بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچکردنی پارێزراو، ڕێک و ئاسایی و هەروەها تۆڕی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ، لە ڕێگەی چوونە ناو ڕیزی دەستپێشخەری ووڵاتە پێشەنگەکان.

ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ (GCM) یەکەم ڕێککەوتنی دانوستاندنە لە نێوان حکومەتەکان کە هەموو ڕەهەندەکانی کۆچی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە بە شێوازێکی تەواو و گشتگیر. تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ پشتگیری لە هەوڵ و کۆششەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ.

وەك ووڵاتێکی پێشەنگ لە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ، عێڕاق پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ لە ڕێگەی سەرکردایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسە فرە لایەنەکان دەردەخات. عێڕاق دەچێتە نێو لیستی ئەو ووڵاتانەی ترەوە کە بە خۆبەخشانە چوونەتە ناو ڕیزی ئەم دەستپێشخەریەوە. لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، عێڕاق ئێستا شان بەشانی ووڵاتی مەغریب وەستاوە – کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ لەو وڵاتانەدا دەستبەکاربووە.

ڕاگەیاندنی عێراق وەك ووڵاتێکی پێشەنگ لە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ لە کاتی کۆنفرانسی عەڕەبی دەربارەی ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ لەم هەفتەیەدا ڕوویدا، کە تیایدا حکومەتەکان لەسەرتاسەری هەموو ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا هەڵسان بە هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنێکی بەرچاو بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ.

کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆمکاری ووڵاتانی عەڕەبی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هەروەها کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (UNESCWA) بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندامانی تۆڕی هەرێمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچکردن بەسترا، کە ڕاگەیاندنێکی پێشکەوتنی لێوە دێتە بەرهەم کە ڕۆشنایی دەخاتە سەر باشترین کردارەکان و بەڕەنگاریە باوەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ. ڕاگەیاندنی پێشکەوتن لەلایەن کۆنفرانسی ناوچەیی، کارنامەی لووتکەی جیهانی دیاری دەکات دەربارەی ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ، لە مەکۆی نێودەوڵەتی پێداچوونەوەی کۆچکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

لەم بارەیە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، بەڕێز گێرارد وایت گوتی، "ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ چوارچێوەیەکی کاری گرنگە بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ،" و هەروەها گوتی، "لە ڕێگەی بوونی بە ووڵاتێکی پێشەنگ لە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ، عێڕاق پابەندبوونی بەردەوامی خۆی پیشان دەدات بۆ بەهێز کردنی بەڕێوەبردنی کۆچ بە مەبەستی سوود لێوەرگرتنی ئابووری کۆمەڵایەتی هەموو لایەك."

لە ژێر چاودێری تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی کۆچ، کە لەم مانگەدا لە عێراق دەستپێکرا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەگەڵ ئەژانسەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە جێبەجێکردن و پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچ دەکات، لە ڕێگەی ستراتیژیەتی نیشتیمانی عێراقی بۆ بەڕێوبردنی کۆچ بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

کاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ پشتگیری توانستی حکومەتی عێراق لە بەڕێوبردنی سنوورەکان و کۆچکردن، پاڵپشتی دارایی کراوە لەلایەن حکومەتەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا و هەروەها یەکێتی ئەوڕوپا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت