لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆنفرانسی جیهانیی ئاو لە بەغدا

١٣ ئازار ٢٠٢١

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرداری پێویست دەکات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان ، کە زۆر گرنگن بۆ بوژانەوەی ئایندەی عێراق و بۆ ئاسایشی جیهانیی خۆراک.

بەغدا ، ١٣ی ئاداری ٢٠٢١ – لە میانەی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا ، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کەمبوونی ئاو پێویستی بە کرداری دەستبەجێ هەیە بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان و هەروەها پێویستی بە هاریکاری هەرێمی پتەویش هەیە. تەکنۆلۆژیای هاوچەرخ و هۆشیاریی جەماوەریی سەبارەت بە پاراستن و باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان لەوانەیە ببنە هۆی زاڵ بوون بەسەر بەربەستەکان لە ئاییندەدا.





چەندین بەرپرسی باڵای حکومەتی عێراق و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ، بە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە و هەروەها شارەزایانی نێو دەوڵەتی و دیپلۆماتکاران بەشدار دەبن لەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژییە ،کە لالەیەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانەوە ڕێکخراوە. ئامانج لەم کۆنفرانسە بریتیە لە دۆزینەوەی ڕیگاکانی چارەسەری بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو ئالنگارییانەی لە ئایندەدا دێنە پێش و پەیوەستن بە فەراهەمبوونی ئاو و گۆڕینەوەی شارەزایی زانستی پەیوەست بە سیاسەت و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و برەودان بە گۆڕینەوەی تەکنۆلۆژیای هاوچەرخ و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان. هەروەها گفتوگۆکان تیشک دەخەنە سەر ڕەوشی ئاو لە عێراق و هاوکاری کردنی وڵاتانی دراوسێ ، و وێڕای بونیاتنانی تواناکان لە عێراق بۆ باشترکردنی بەرێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان ، و ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جێبەجێکردنی شەشەمین ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام ( ئاوی پاک و ئاوەڕۆی تەندروست) و پلاندانان و وەبەرهێنان لە كەرتەی ئاودا.



خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەماهەنگیکاری نیشتەجی و مرۆیی ، ئەمڕۆ لە وتەکەیدا لە دەسپێکی دانیشتنی کۆنفرانسەکەدا جەختی کردەوە کە ئاو تەنها سەرچاوەیەکی گرنگ نیە بۆ وەدەستهێنانی بژێوی ژیان بەڵکو پاڵنەرێکی سەرەکی و گرنگیشە بۆ ئاشتی و گەشەپیدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی لە ئایندەدا.



ئەو لە درێژەی وتەکەیدا وتی " ئەم کۆنفڕانسە جیهانییە بۆ عێراق و ناوچەکە زۆر گرنگە ، دەبێت ئاو لەسەر هەموو ئاستەکان بەش بکرێت : لە نێوان وڵاتان لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی و لە نێوان پیاوان و ژنانیش سەر ئاستی کۆمەلگا . هەرگیز ناشبێ ئاو ببێتە مایەی هەڵگیرسانی شەڕ و ئاژاوە بەڵکو بە پێچەوانەوە پێویستە ببێتە مایەی هەماهەنگی و هاوکاری".



عێراق هەر لە دیرزەمانەوە بە میزۆپۆتامیا ، ولاتی نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، ناسراوە ، مێژوو و شارستانیەتی عێراق لە چواردەوری ئاو بونیات نراوە. ئەمڕۆ ، ئەم کەلتور و مێژووە بە هۆی زۆربوونی رێژەی دانیشتوان و زیاد بەکارهێنانی ئاو و نزمی ئاستی ئاوی سازگاری سەرزەوی و هۆکاری تری وەک ململانێکان ڕووبەرووی مەترسی دەبێتەوە.



هەروەها دکتۆر کو دۆنگیو ، بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ ، سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراودا وتەیەکی پێشکەش کۆنفرانسەکە کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە دا کە گۆڕینی سیستەمەکانی خۆراکە کشتوکاڵییەکان چەقی ئەرکە پێڕاسپێردراوەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵە لە پێناو فەراهەمکردنی سیستەمەکانی خۆراکی باشتر و بە پێزتر و تەندروستتر بۆ دانیشتوانی جیهان کە بە شێوەیەکی خێرا ژمارەیان زیاد دەکات. دوای ئەوەی بە گرنگی سەرنجی دا " ئاو بنچینەی ژیانە و چەقی سیستەمە خۆراکییە کشتوکاڵیەکانیشە" تیشکی خستە سەر سێ چەمکی لە ڕادە بەدەر گرنگ : چوارچێوەکانی بەڕێوەبردنی ئاو و داهێنان و برەو دان بە تواناکان.



دواتریش ئاماژەی بەوە دا کە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ شێلگیرانە داوای پەسندکردنی ڕێوشوێنی پشتبەستوو بە زانست دەکات ، ئەوانەی هێزی داهێنان و تەکنۆلۆژیای دیجیتالی تەرخاندەکەن ، لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکاندا. وتی " داهێنان تەنها پەیوەست نیە بە تەکنۆلۆژیای نوێوە ، بەڵکو پەیوەستە بە پارەدارکردن و پێکەوە بەستانی تۆڕئاسا و شێوازی نوێی کار لە پیناو بەخێراکردنی پرۆسەکانی گۆڕین. داهێنان داهێنانی مرۆیی و تەکنۆلۆژی و زانست و ڕێکخستنی پڕۆژەکان کۆدەکاتەوە ئەویش بە بەشداری پێکردنی گشت لایەنە پەیوەندارەکانی دەسەڵاتی نیشتمانی و هەرێمی و کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەندە ئاکادیمییەکان و کەرتی تایبەت."

خاتووڤۆیاشکۆڤا - سۆلۆرانۆ لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەمبەر ئەم بارودۆخە قورسە، کەوتووەتە گەڵ حکومەت لە چەند کارێکی پەیوەست بە ئاو و ئاوەڕۆ و پاکڕاگرتنی تەندروست و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و چۆنایەتی ئاو و بەڕێوەبردنی ئەو کارەساتانەی کە پەیوەستن بە کێشەکانی ئاوەوە. سەرەڕای ئەمانەش، نەتەوە یەکگرتووەکان بەهاناوەچوون ئەنجام دەدات بۆ پێویستییەکانی پەناهەندە و ئاوارە ناوخۆییەکان و ئاوارە گەڕاوەکان و توێژە هەرە لاوازەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ هاوکاریکردنی حکومەت بۆ ئاوڕدانەوە لە گیروگرفتە ژێرخانییەکان و ئاسانکاری کردن بۆ هەماهەنگی هەرێمی.

خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ وتی

" نزمبوونەوەی ئاستی یەدەگی ئاو پێویستی بە گرتنە بەری ڕێوشوینی دەستبەجێیە. هەروەها وتی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەی پشتگیریکردنی هەر جۆرە هەنگاوێکن کە ببێتە مایەی باشکردنی بەڕێوەبردنی ئاو بۆ هەموو عێراقییەکان.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت