لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا يارمه‌تى بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان ده‌دات بۆ پاڵپشتيكردنى خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكان لە سەرانسەری عێراق دا

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، كۆمەكیكی بەخشندە و دڵفراوانی ، بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ وەرگرت، لە حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە، بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكان لە سەرانسەری عێراق دا و هەروەها بۆ بە ژمارەیی كردن و چاكسازیكردن لە سیستەمی دابەشكردنی گشتی نیشتمانی (PDS) ی ووڵات دا بۆ بەشە خۆراك.

كۆمەكییەكە بەشێكە لە پابەندییە فرە ساڵانییەكەی ئەڵمانیا بۆ كارەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) لە عێراق كە دەبێتە هۆی دانانی پلانی تۆكمەی بەهێزی پێشوەخت ، بۆ دابینكردنی باشتری پێویستییەكانی خەڵكی لە پاش ململانێ و لە میانی پەتای كۆرۆناو دواتریش دا. لە كاتێكدا ملیۆنەها خێزانی ئاوارەی عێراقی توانییان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، ئاسایشی خۆراكیی هەر بە سەختی ماوەتەوە ، نەك تەنها بۆ 1.3 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی و 242000 پەنابەر لە ووڵاتەكەدا، بەڵكو بۆ بەشێكی گەورەی دانیشتوانی عێراقیش، ئاسایشی خۆراكیی هەر بە دژواری ماوەتەوە.

"لەم كاتی كۆڤید- 19 دا، كە بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانە ئابوورییەكان ، دەست ڕاگەشتن بە خۆراك و خۆراكی كەڵكدەر، ئاڵنگارییەكی گەورەیە" ئۆلی دییل ، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە كۆماری عێراق دا ڕایگەیاند. “ئەڵمانیا خۆشحاڵە بە فەراهەم كردنی 21 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە 2020 دا بۆ دابینكردنی ئەو پێویستییانە “. ئەو بودجەیەمان بە كاردەهێنرێت لە چالاكیی مرۆیی ژیان رزگاركەردا، وەك یارمەتییە خۆراكییەكان و هەروەها بەهێزكردنی توانای بەرەنگاربوونەوەی بەشێكی گەورەی دانیشتوانی عێراق لە دوور مەودادا، بۆ نمونە لە ڕێگەی ڕێبازە داهێنان كارییەكانی بەژمارەییكردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی نیشتمانی (PDS) بۆ بەشە خۆراك، گەورەترین سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

بەو ڕیكۆرد و ناوبانگە بەهێزەی، بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەلماندی كە هاوبەشێكی جێ متمانەو باوەڕپێكراوی حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیایە و ئێمە بە پەرۆشەوە دە ڕوانینە بەردەوامبوون لە هەماهەنگیمان دا.”

كۆمەكییەكە ، یارمەتی WFP دەدات لە پاڵپشتی كردنی كۆمەڵە هەمەچەشنەكانی وەك خێزانە ئاوارەكان و پەنابەران و كۆمەڵگە خانەخوێیەكان ، لە ڕێگەی هاوكاری خۆراكیی بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان و دەستپێشخەرییەكانی بەدەستهێنانی هەلی كار لە سەرانسەری ووڵات دا. دەستپێشخەرییەكان لەوانە پرۆگرامی EMPACT ” كرداری دەسەڵات پێدان “ ی گەنجان ، كە براوەی خەڵاتە .



عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی:

"ئیمە سوپاسگوزاری پابەند ییە فرە ساڵانەیی و دوور مەوداكانی ئەڵمانیا ین بۆWFP لە عێراق دا تاكو 2023. پابەندی ئەڵمانیا ، بەرنامەی خۆراكیی جیهانی دەستكراوە و بە توانا دەكات بۆ ڕزگاركردنی ژیان و گؤڕینی ژیان لە عێراق دا ، لە ڕێگەی رێبازێكی گشتگیری بەهاناوە چوون و بووژاندنەوە و بنیاتنانەوەی توانای بەرەنگاربوونەوەی خەڵكی، لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان لە پاش ململانێ. هەوروەها ئەم پاڵپشتییە ، كارەكانی WFP یش دەگرێتەوە لە گەڵ وەزارەتی بازرگانی دا، بۆ چاكسازیكردن لە سیستەمی دابەشكردنی گشتی بەرنامەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ، بۆ هەموو ئەو خێزانانەی كە سوودمەند دەبن لێی"

لە 2020 دا، بەرنامەی خۆراكیی جیهانی چالاكیییە نوێیەكانی توانای بەرەنگاربوونەوە ی لە باشووری عێراق خستە گەڕ ، بۆ هەندێك لە هەژارترین و كەمدەرامەتترین كۆمەڵگەكان. پاڵپشتی ئەڵمانیا لە سەرانسەری وولات دا، یارمەتی سووكتركردن و كەمتركردنی شوینەوارە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی پەتا جیهانییەكە لە سەر چینە زۆر هەژارو كەمدەرامەتەكان، دەدات.

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت