لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پەیامی جێنین هێنیس-پلاسخارتی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

٣٠ تەمووز ٢٠٢٠

جەژنی قوربان لەڕووی نەریتەوە کاتی بەزەیی پێداهاتنه‌وه‌ و چاکەکردن و ئاهەنگ گێڕانە لەگەڵ خێزان و برادەراندا. بەداخەوه جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لە گەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) کە نەک هەر هەموومانی گرفتار کردووە بەڵکوو بووەتە مایەی زیاتر ئاڵۆزکردنی ئاڵنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیش.

بەڵام پێویستە کۆڵ نەدەین و زیاتر هەنگاو بنێین. هەروەها پێویستە گەشبینیش بین کە رۆژانی گەشترمان لەپێشە.

ئێمە دەتوانین بەهۆی دانبەخۆداگرتن و گەشبینی و بەرپرسیارییەوە بە ئەرکی سەر شانی خۆمان هەستین به‌ڵام له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌.



لە ڕاستیدا، جەژنی قوربان هەلێکیشە بۆ رەنگدانەوەی ئەو قوربانییانەی کە ئێمە هەموومان لە شەڕی ئەم پەتایەدا پێشکەشمان کردوون بە تایبەتیش کارکەره‌ جه‌ربه‌زه‌كانی بواری تەندروستی.

دەبا بە گیانی بەزەیی و بەخشندەییەوە بیر لە خەڵکی لێقەوماو و ئاوارە یان ئەو کۆستکەوتووانە بکەینەوە کە ئازیزانیان لەدەستداوە.

دەبا هیوای ئاشتی و لەشساغی و ئایندەی باشتر بۆ یەکتر بخوازین.

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت