لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئوستوڕاڵیا پشتگیری لە بەڕێوبردنی کۆچ کردن و ئاسایشی سنوور لە عێراق دەکات بۆ بەدەست هێنانی سەقامگیری

٢٣ تەمووز ٢٠٢٠

بەغداد ٢٣ تەمووز ٢٠٢٠ - لە ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێڕاقی کار دەکات بۆ زیادکردنی بەڕێوبردنی کۆچ و دووبارە بنیاتنانەوەی توانای خاڵە سنووریەکان، وەك ڕێکارێکی لە پێشینە بۆ ڕەخساندنی هەل و مەرجەکان بۆ ئاسایشی بەردەوام و کۆچ کردنێکی تەندروست و ڕێکخراوو بە شێوەیەکی ڕێك وپێك. پتەوکردنی سنوورەکان پێکهاتەیەکی زۆر گرنگە کە گەشەی ئابووری پتەو دەکات، کە گرنگتر بووە لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا.

حکومەتی ئوستوڕاڵی ٨٤٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابین دەکات بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ پشتگیری کردنی حكومەتی عێڕاقی، لە ڕێگەی جێبەجێ کردنی حەوتەمین قۆناغی پرۆگرامی بنیاتنانی توانا بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن (CBMMP ) لە عێڕاق. هاوبەشە سەرەکیەکان بریتین لە وەزارەتی ناوخۆ، کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، وەهەروەها لێژنەی خاڵە سنووریەکان.



پرۆگرامەکە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەستی پێکرد بە هەڵسەنگاندنێکی فراوانتر بۆ سەر سنوورەکان کە یارمەتی حکومەتی دا بۆ دیاری کردنی پێویستیە هەنووکەییەکان و وێناکردنی ڕێبازی بەرەو پێشچوون. پرۆگرامی بنیاتنانی توانا بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن پشتگیری دەکات لە ستراتیژیی، تەکتیکی و هەنگاوی کرداری کە توانای حکومەتی عێڕاقی پتەو دەکات بۆ بەڕێوبردنی سنوورەکانی خۆی وهەروەها پتەو کردنی کۆچ کردنی تەندروست و ڕێکخراوو بە شێوەیەکی ڕێك و پێك.



قۆناغی نوێی پرۆگرامی بنیاتنانی توانا بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن ئامادەکراوە بەرەو سێ دەرئەنجامی سەرەکی کە بریتین لە: پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێو قەوارە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێگەی زیادکردنی توانا و یەكخستنی پرۆسەکانی لێژنەی خاڵە سنوورەکان، پتەوکردنی توانای ژێرخان و سوودی ناوەندەکانی بەڕێوبردنی سنوورەکان لە ڕێگەی نوژەنکردنەوەی باڵەخانەکان وهەروەها دابین کردنی کەل و پەلی تایبەت، زیادکردنی کارامەیی و ئەزموونەکان لەنێو لێپرسراوەکان، لە ڕێگەی مەشق پێکردنی کارمەندەکان و دابین کردنی کەرەستەکان. پرۆگرامەکە دەست بەکار دەبێت لە پارێزگاکانی سلێمانی، بەغداد وهەروەها بەسرە.



ئەم ‌هەنگاوانە ئێستا گرنگنترن لە هەموو کاتێکی پێشووتر، چونکە هەماهەنگی ناوخۆ باشتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی مەترسیەکانی ئێستاو ئەوانەش کە سەریانهەڵداوە. کۆچ کردن و تەندروستی بە شێوەیەکی ئاڵۆز بەیەکەوە بەندن - بزوێنەری مرۆیی خۆجێی، هەرێمی و جیهانی – و دیاردەی ئاڵۆزو داینەمیکین، هەروەها سەرهەڵدانی کۆچکردنی ئاڵۆز فشاری زیاتر دەخاتە سەر توانای حکومەت بۆ بەڕێوبردنی سنوورەکانی خۆی بە شێوەیەکی کاریگەر، ئیتر لەبەر ئەوە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق کار دەکات لەگەڵ لێژنەی خاڵە سنووریەکان شان بەشان لە گەڵ لایەنەکانی تر، بۆ پشتگیری پەیڕەوێکی تەواوکەر بۆ بەڕێوبردنی سنوورەکان کە وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ داینەمیکەکانی گواستنەوەی مرۆڤ وهەروەها ئاراستەکانی بڵاوبوونەوە.



پرۆگرامی بنیاتنانی توانا بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن بەشێکی سەرەکییە لە هەگبەی بەڕێوبردنی کۆچ کردن سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، کە هەروەها پشتگیریش دەکات لە تێگەیشتن و بەڕێوبردنی تەوژمی کۆچ کردن، گەشەپێدانی سیاسەتەکان و ڕێکارەکان، و پتەوکردنی هەماهەنگی کردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی تر. لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەروەها پشتگیری لە حکومەت دەکات بۆ گەشەکردنی ستراتیژی کۆچ کردنی نیشتیمانی، وهەروەها تەوژمی کۆچ کردن لە پلانەکانی گەشەکردن.



سەرەڕای پشتگیری کردنی درێژ مەودا بۆ دەست پێشخەری پرۆگرامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بنیاتنانی توانا بۆ بەڕێوبردنی کۆچ کردن، هەروەها حکومەتی ئوستوڕاڵیا پشتگیری دەکات لە یارمەتیدانی مرۆیی لە عێڕاق بۆ ئاوارەکان وهەروەها گەڕاوەکان لە ڕێگەی چالاکیەکانی پاراستن، ژێرخان و بژێوی ژیانی بەردەوام.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

AAK
Agulhas Applied Knowledge

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت