بەغدا، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١:-.نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەرسوڕمان و نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕی بە رووداوە کارەساتبارەکەی شەوی شەممەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە شوێنی چارەسەری نەخۆشی کۆڤید-١٩ بوو.
ئەو هەروەها سەرەخۆشی گەرمی خۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو قوربانیانە دەکات کە لەو رووداوە دڵتەزێنە گیانیان لەدەستدا لەگەڵ هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان. ئەو داوای گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزیی تۆکمەتریش دەکات بۆ پێشگرتن بەم جۆرە کارەساتانە لە داهاتوودا.
نەتەوە یەکگرتووەکان درێژە بە هاوکارییەکانی دەدات بۆ کەرتی تەندروستی عێراق بەتایبەتی لەکاتی پەتای کۆڤید-١٩ و هەڵکشانی تووشبوونەکاندا و هەر بە ئامادەش دەمێنێتەوە بۆ هاریکاریی زیاتر بۆ کەرتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەدا.