لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هەفتەی کوتانی جیهانی - کوتانەکان لەیەکترمان نزیکتر دەکەنەوە

٢٨ نیسان ٢٠٢١

بەغداد، ٢٨ نیسان ٢٠٢١- هەمووساڵێک، ڕۆژانی ٢٤ تاوەکو ٣٠ نیسان، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یونیسێف و هەموو هاوبەشە تەندروستیەکانی دیکەی عێڕاق لەگەڵ کۆمەڵانی دیکەی جیهان هەفتەی کوتانی جیهانی ڕادەگەیەنن.

ئەمساڵ لەژێر سیمای "کوتان لەیەکترمان نزیکتر دەکەنەوە،" هەفتەی کوتانی جیهانی، داوای بەشداری گەورەتر دەکات لەسەرئاستی جیهانی بۆ کوتان و لەسەر ئاستی وڵاتیش برەودان بە گرنگی کوتان و باشترکردنی تەندروستی و دروستیی گشتی بۆهەمووان.

هەفتەی کوتانی جیهانی ئامانجییەتی برەو بە کوتانەکان بدات بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە هەموو تەمەنێکدا دژی ئەو نەخۆشییانەی کە پێشییان پێدەگیرێت. کوتان ساڵانە ملیۆنان ژیان ڕزگار دەکات و زۆر بە فراوانی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین کارتێکردنی پزیشکی دادەنرێت لەجیهان. کوتانەکان سەلامەتن و کاریگەرن و دەتوانن کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتییان دروست بکات کاتێک ڕێژەی کوتانەکان بەرزبێت. بەڵام هێشتا زۆرێک لە منداڵانی عێڕاق کوتانی پێویست وەرناگرن و زۆر خەڵکیش کوتانی زۆر گرنگییان وەنەگرتووە لەکاتی هەرزەکاری و پێگەیشتوویی و لە بەتەمەنەکانیش.

بۆماوەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە، کوتانەکان ئێمەیان پاراستووە دژی ئەو نەخۆشییانەی هەڕەشەی لە ژیان و گوزەرەنمان دەکەن و ڕێگری لە بەرەوپێشچوونمان دەکەن. بەیارمەتی کوتانەکان، بەرەوپێشچووین بەبێ بارگرانی نەخۆشییەکانی وەکو ئاوڵە و ئیفلیجی کە سەدان میلیۆن ژیان و میلیۆنان منداڵی لەجیهان پەککەوتەکرد. کوتانەکان خۆیان بەرەو پێشدەچن بۆ دابینکردنی جیهانێکی دوور لە هەوکردنی جگەری جۆری بی و شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

لە ٢٠٢١، هەفتەی کوتانی جیهانی هاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی کوتانەکانی کۆڤید-١٩ لەهەموو جیهان و لەناویشیاندا عێڕاق. هیچ کاتێک لەئێستا باشتر نەبووە بۆئەوەی کوتانەکان کۆمەڵگە وکەسانی ئازیزی یەکتر نزیکتر بکاتەوە. زۆر هاوڕێ و خێزان یەکترییان چاوییان بەیەک نەکەوتووە و یەکترییان نەبینییووە لەبەر پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩. کوتانەکانی کۆڤید-١٩ باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی خێزانەکان دەتوانن کەسانی ئازیزیان سەر لەنوێ ببیننەوە.

وەکوبەشێک لە هەڵمەتی ٢٠٢١، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یونیسێف، هاوبەشە تەندروستییەکان و هەموو تاکەکانی جیهان یەکدەگرن بۆ بەرزکردنەوەی متمانە و پشتبەستن بە کوتانەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی قبوڵکردنی کوتانەکان و زیادکردنی وەبەرهێنان لە کوتانەکان و لەگەڵیشیاندا، کوتانی ڕۆتینی و لابردنی ئاستەنگەکان بۆ گەیشتن پێی. لەکاتێکدا جیهان زۆر بەگرنگی سەرنجی خستۆتە سەر کوتانە نوێکانی ڕێگری دەکەن لە کۆڤید-١٩، پێویستی ئەوە دێتە پێش کەدڵنیابینەوە کوتانە ڕۆتینییەکان فەرامۆش ناکرێن. زۆر منداڵ کوتانەکانییان وەرنەگرتووە لەکاتی ئەم پەتایە جیهانییە و ئەمەش مەترسیی چەند نەخۆشییان لەسەر زیاد دەکات وەکو سورێژە و ئیفلیجی. بۆ نموونە، تەنها لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئەمە بووە هۆی ئەوەی ١٦٠،٠٠٠ منداڵ کوتانی سورێژە وەرنەگرن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یونیسێف و بەرپرسانی تەندروستیی عێڕاق بانگهێشتی هاوبەشی زیارتر دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵمان بەشدار بن و پاڵپشتی ئەم هەڵمەتی ڕزگارکردنە بکەن کاتێک پاڵپشتی بونیات دەنێین و متمانە بە کوتانەکان دەکەین وەکو بەرژەوەندییەکی گشتی کە ژیان ڕزگار دەکات و تەندروستیی دەپارێزێت. وەبەرهێنان و توێژینەوەی نوێ، ڕێگای ناوازە دەهێننەدی بۆ پەرەپێدانی کوتانەکان کە زانستی چۆنیەتی کوتانەکان بۆ تاهەتایە دەگۆڕیت.

لەعێڕاق، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف، پابەندیی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و پاڵپشتیی وەزارەتی تەندروستی بۆ دڵنییابوون لەوەی کە هەموو ئەو هاووڵاتییانەی پێوسیتییان بە کوتان هەیە لە وڵات بەتایبەت منداڵان و ئەوانەی لەژێر مەترسیی دان وەکو ژنان، بەتەمەنەکان، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئاوارەکان و پەنابەران، کوتانی پێویست وەردەگرن، لەگەڵیشیان دا کوتانی کۆڤید-١٩. ئامانجی گەیشتنمان بریتییە لەهەموو خەڵکی و ئەوانەش کە دەکەونە ئاو ناوچانەی زەحمەتە پێیان بگەین.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف دووبارەی دەکەنەوە کە کوتانەکان سەلامەتن و کاریگەرن و باشترین و تاکە ڕێگان بۆئەوەی هەموو خەڵکی بپارێزن دژی ئەو نەخۆشییانەی بە کوتانەکان ڕێگرییان لێدەکرێت و هانی هەموو کەسێک دەدەن کە دەتوانن و پێویستە کوتانی کۆڤید١٩ وەربگرن، بەزووترین کات وەریبگرن.

واژوو

د.پاولا بولانشیا

نوێنەری یونیسێف لەعێڕاق

د.ئەحمەد زویتن

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێڕاق

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان
Innocent Kafembe

ئينۆسێنت كافمبێ

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕى كارى ديجيتاڵى

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت