لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق نامیلکەیەک بۆ ڕۆژنامەوانە نێوخۆییەکان وەک بەشێک لە بەرنامەى ڕاهێنانى پسپۆڕانى لاوى بوارى میدیا دەخاتە گەڕ

٢٠ حوزەیران ٢٠٢١

بەغدا، عێراق، 20 حوزەیرانى 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆپەرەپێدان لە عێراق نامیلکەیەکى دەرکردووە بۆ ئەو هاونیشتیمانیانەى کارى ڕۆژنامەوانى دەکەن، ئەویش دوابەدواى بەرنامەیەکى ڕاهێنانى چڕ بۆ پسپۆڕانى لاوى بوارى میدیا لەبارەى بابەتەکانى وەک ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیان و ڕۆژنامەوانى ڕەوشتى و ڕاپۆرتکردن بە ڕەچاوکردنى هەستیارى ڕووبەڕووبوونەوە بەمەبەستى بەروپێشبردنى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا.

بەشى ڕاگەیاندن لە پێکهاتەى بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، هەوڵەکانى دەخاتەگەڕ بۆ پشتیوانیکرن لە پێکهاتەکانى کۆمەڵگا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕێکخستنى پێشبڕکێی نیشتیمانیی، و ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی چیرۆکی میدیایی، و ئەنجامدانى ڕاهێنان بۆ بروەودان بە بنیتنانى تواناى میدیاکاران، و بەختکردنەسەر توێژى لاوان.

بەکارهێنانى ئامرازەکانى ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیان بۆ برەودان بە پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى نامیلکەیەکە بۆ پسپۆڕانى لاوى بوارى میدیا و قوتابیان و ئەکادیمیکاران دیزاینکراوە وەک سەرچاوەیەکى ئەرێنى بوارى ڕۆژنامەوانى ئاسانکارى بۆ دروستکردنى ئەو بەرهەمانە دەکات کە هاریکارى هاتنەدى ڕۆژنامەوانییەک دەکات لە عێراقدا کە چارەسەر بدۆزێتەوە و ئەرێنی بێت. ئەم پەرتوکە لەڕێى ئۆنلاینەوە بەردەستە و چەند وێنەیەکیشى بەسەر بەش و قوتابیان و پسپۆڕانى بوارى میدیا بە هەردوو زمانى عەرەبى و کوردى دابەش دەکرێت. 

پڕۆژەى ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیانى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کە لە تشرینى یەکەمى 2021 دا خرایەگەڕ، پشتیوانى 120 ڕۆژنامەوان وبلۆگەر و چاڵاکوانانى لاوى بوارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەغدا و ئەنباڕ و سەڵاحەدین و دیالا و زیقاڕ و نەجەف و کەربەلا و هەرێمى کوردستان دەکات، و ئەم پڕۆژەیەش بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى تەموز بۆ پەرەپێدانى کۆمەڵایەتى و ناوەندى سەبەق بۆ پەرەپیدانى میدیایى جێبەجێ دەکریت. 

قۆناغى دووەمى پڕۆژەى ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیان لە چەند مانگى داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت و مێزگەردى گفتوگۆکردن بۆ نوێنەرانى بوارى میدیا لەخۆ دەگرێت لەبارەى بوارى میدیا لە عێراق و پێشبڕکێیەکى کورتەفیلمى پەیوەندیدار بە یەکیتى کۆمەڵایەتى و فرەچەشنى لە نێو کۆمەڵگا عێراقییەکاندا. ئەم چاڵاکییانە هاوشانە لەگەل سەکۆى دایفێرسیتى (“تنوع” بە عەرەبى) کە پێکەوە لەلایەن بەشداربووانەوە دەستیانپیکرد بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى چیرۆک و وینە و ڤیدیۆ پەیەوەندیدارەکانیان بە بنیاتنانى ئاشتى و یەکێتى کۆمەڵایەتییەوە لە عێراقدا.

نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: “لەکاتێکدا بوارى میدیا بەردەوام بەرەو جەختخستنە سەرى زیاتر بە ڕۆژنامەوانى ئۆنلاین هەنگاو دەنێت، پشتیوانیکردنى ڕۆژنامەوانانى وڵاتەکە زۆر گرینگە بۆ دڵنیاییدان لە ڕاپۆرتکردنى ڕێکخراو و پڕ زانیارى. بە خستنەڕووى ئەم پەرتوکە، دەرگا بۆ گشت عێراقییەکان کراوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە بڵاوکردنەوەى ئەوچیڕۆکانەى لەنیو کۆمەڵگا تێکەڵاوەکانیانەوە هەڵدەقوڵێن. زۆر سوپاسى حکومەتى دانیمارک دەکەین بۆ هاریکاریکردنمان لەڕێگەى کۆمەککردنى ئەم دەستپێشخەرییە گرینگەوە.”

لەساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بۆ ماوەى پێنج ساڵ، بە مەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا، لە چوارچێوەى ئەم بەرنامەیەدا.

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت