سکرتێری گشتیی بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە کارەساتبارە دەکات کە بازاڕێکی پڕ خەڵکی مەدەنی لە شاری سەدری بەغدا کردە ئامانج.
ئەو سەرهخۆشی گەرمی خۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەکات و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
ئەم هێرشە دڕندانەیە پێش جەژنی قوربانی پیرۆز ئەوەمان پێدەڵێت کە دڕندەیی تیرۆر هیچ سنوورێک ناناسێت.
هەروەها سکرتێری گشتیی جەخت لەسەر پێویستبوونی بە زوویی پەلکێشکردنی تاوانبارانیش بۆ بەردەم دادگا دەکاتەوە.
فەرحان حەق
جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی
(وەرگێڕانی نافەرمی)