لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وڵاتی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ھاوبەشیکردنیان بەھێزدەکەن بۆ پەرپێدانی بەدەمەوەھاتنە مرۆییەکان لە عێراق دا

٢٢ تەمووز ٢٠٢١

بەغدا ٢٢ تەمووز ٢٠٢١ - لەکاتی شەڕ و ململانێ لەگەڵ داعشدا، نزیکەی شەش ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی ئاوارەبوون. لەوەتەی ئەو قەیران و بارە مەترسیە کۆتاییھاتووە، ھەزاران خێزان بۆ ناوچەکانی زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە، بەڵام ناجێگری ڕەوشەکە لە عێراق بووەتەھۆی گۆڕانێکی گەورە لە بارودۆخی مرۆیی لەو وڵاتەدا. پڕۆسەکانی یەکخستن و داخستنی سەرتاسەری کامپەکانیش لە عێراق دا بەرەوپێشچووە، ئاوارە ناخۆییەکانیش بیر لە ئەزموونی تاڵی گەڕانەوەی پێش وەختە و ئاوارەبوونی دووەمی و لاوەکی دەکەنەوە.  گەڕاوەکانیش لەو شوێنانە نیشتەجێن کە ڕەوشی ژیان گوزەران تیایاندا زۆر خراپە و ئەو ئاوارانەشی کە لە کامپەکان و شوێنە نا فەرمییەکان دەژین، ژیانیان زۆر دژوارە و زۆر پێویستییان بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی دەستبەجێیە.

وەکو بەشێک لە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی  بۆ چەند ساڵی زیاتر دابیندەکات کە پێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ باشتردەکات تاوەکو خۆی بگونجێنێت و ستراتیژیەتی دەستبەجێ بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردن و پەرەپێدانی پێویستییەکانی ئەو ھاوڵاتیانەی کە زیانیان پێگەیشتووە، و لەھەمانكاتیشدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە شێوەیەکی گونجاو بمێنێتەوە لە بەدەمەوەھاتنی قەیران و بارە مەترسیە لەناکاو دەرکەتووەکان.  

 

تازەترین پارەپێبەخشینی نووسینگەی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ (FFO) پڕۆژەیەکی بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، كە لە وەتەی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکردووە، تەواودەکات. ھەروەھا بۆ باشتر بەرچاو ڕوونیکردن، ئەم پاڵپشتیە داراییە چەند ساڵییە ڕێگە بە دانانی پلان و پڕۆگرامی درێژخایەن و بەردەوام دەدات. ئەمەش زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە تا ئێستا ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی درێژخایەن دەبنەوە پێویستیان بە ھاوکاری بەردەوام ھەیە تاوەکو چارەسەرێک بۆ ئاوارەبوونیان دەدۆزرێتەوە.

 

سەرۆکی نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جیڕاڕت وەیت، گوتی "ئەم پاڵپشتیە داراییەی نووسینگەی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ نەک ھەر تەنیا بە خشینێکی بەخشندەیە، شتێکی گونجاوە و بۆ ماوەی ساڵانی داھاتوو درێژە دەکێشێت. ئەمەش تواناکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ باشتردەکات تا بەدوای  بەدەمەوەھاتنێکی گشتگیر و بەردەوام بێت بۆ ئاوارەبوون، ئەم بەدەمەوەھاتنەش لە ئاست پەنتایی و مەودای پێویستی دەستبەجێ دەبێت لە عێراق دا."

 

ئەم پاڵپشتیە داراییە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەکی بەرفراوانی کاروچالاکی مرۆیی بەکاردێت، ھەر لە بەڕێوەبردنی کامپ لە شوێنە فەرمی و نافەرمییەکان، تا دەگاتە پاراستنی تایبەت لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، تەندروستی دەروونی و خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیکردنی لایەنی دەروونی-کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی کامپ. بۆ ئەوانەشی کە شوێنی تاڕادەیەک ستاندەرد یان شوێنی حەوانەوەی زۆر خراپ دەژین، ئەم پاڵپشتیە داراییە چارەسەری دڵنیا و دەستبەجێیان بۆ دەبیندەکات لەڕووی باشترکردنی لایەنی سەلامەتی، پاراستن و ھەلومەرجەکانی ژیان گوزەرانکردن. ھەروەھا بەشداریکردنەکان ھاوکاری دابينكردني کەرستەی ناخۆراکی دەکات و پاڵپشتی ناوەندەکانی چاودێریکردنی تەندروستی بنەڕەتی دەگرێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالیتی و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

 

پیتەر فاڵت بەپرسی کاروباری باڵیوزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق گوتی "ئەڵمانیا پابەندە بە پێویستییەکانی ئاوارە ناوخۆییەکانی لە عێراق دا. زنجیرەی بەرفراوانی بارودۆخی ھاوڵاتیانی ئاوارەبوو پێویستی بەچارەسەرێك ھەیە کە بەتایبەت بۆی ببێت. دەمانەوێت ئەوەندی دەشێت توانای خوگونجاندن بدەینە ڕێکخراوە ھاوبەشەکانمان تاوەکو بتوانن خۆیان لەگەڵ ئەو بارودۆخە گۆڕاوانە بگونجێنن کە لەسەر ئەرزی واقیعدا ھەن و تموح و بەرز ڕوانینیان بەدی بھێنن لەگەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەپێی ئەو پێویستيیانەی کە لەپێشینەن. لەمبارەیەوە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە بەردوامبوون لە ھاوبەشیکردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ."

 

پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی ئەڵمانیا وادەکات ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق توانای ئەوەی ھەبێت بەدەم پێویستییە مرۆییە زۆر پیًویستەکانەوە بێت، لەھەمان کاتیشدا کاربکات بۆ دەستنیشانکردنی ھۆیە ڕیشەییەکانی ئاوارەبوون و دیاریکردنی چارەسەرە ھەمیشەییەکان، تا لەم ڕێگەیەوە کارئاسانیبکات بۆ نیشتەجێبوونێکی سەلامەت لە شوێنێکی دیکە یان گەڕانەوە، یان یەکخستنی ئاوارە ناوخۆییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەکانیان.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت