لێدوانی ڕۆژنامەوانی

تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق بە دەم داوای بەرەوپێشبردنی ھەوڵ و کۆششەکانی جەنگی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەچێت

٢٩ تەمووز ٢٠٢١

بەغدا - ھەموو ساڵێک لە ٣٠ی تەمموز بۆنەی ڕۆژی جیھانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤە"بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری دەربارەی ڕەوشی قوربانییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بۆ باشترکردن و پاراستنی مافەکانیان." تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق بۆ کۆتایھێنان بە کارەسات و نەھامەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەدەم داوایەکی جیھانییەوە دەچێت.

بابەتی ئەم ساڵ-دەنگی قوربانییەکان ڕێگە خۆشکەرە-تیشک دەخاتە سەر گرنگی گوێگرتن و فێربوون لە ڕزگاربووەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ڕزگاربووەکان لایەنی سەرەکین لە جەنگی دژی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ. لەبەرئەوەی ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگ دەگێڕن لە دروستکردنی پێوەری کاریگەر و باش بۆ پاراستن لەم تاوانە، بۆ دیاریکردن و ڕزگارکردنی قوربانییەکان، وە بۆ پاڵپشتیکردنیان لەو ڕێگایەی کە بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی گرتوویانەتە بەر.  

 

ئەم ساڵ دوو ڕاپۆرتی گرنگ بڵاوبۆوە کە خستنەڕووێکی گشتی بە پێوەری جیھانی بۆ ئەم کێشەیە خستە بەردەست. نووسینگەی تاوان و مادە ھۆشبەرەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) لە تازەترین ڕاپۆرتی دا لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤ لەسەر ئاستی جیھان دا، جەخت لەسەر ئەو ڕاستیە دەکاتەوە کە قوربانییەکان لەو کاتە بە ئامانج دەگیرێن کە کەمدەرامەتن یان پەراوێزخراون. لەوکاتەی ڕاپۆرتی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوەی ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەی بەدیکردووە کە سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ-کۆڤید-١٩ بارودۆخێکی دروستکردووە "کە ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕووبەڕووی کەمدەرامەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەبنەوە بەرزکردۆتەوە، ھەروەھا پلانەکانی  بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی وەستاندووە" چونکە لەسەرانسەری جیھاندا حکومەتەکان بە شێوەیەکی زۆربەرچاو سەرچاوەی تواناکانیان بۆ ئەو قەیران و تەنگەژەی ڕوبەڕووی کەرتی تەندروستی گشتی ببۆوە تەرخانکرد. 

 

کاتێک ڕادەی کاریگەری کۆڤید-١٩ لەسەر ئابووری جیھانی دەرکەوت، بەئەگەری زۆرەوە بەرزبوونەوەی ڕادەی بێ کاری دەبێتەھۆی زیاتر بوونی حاڵەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە،لەبەرئەوەی کەسانی کەمدەرامەت دەبنە ئامانجی کارپێکردنی بەزۆر. 

 

ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وڵاتی عێراقی بە ئاستی دووەمی وڵاتان پۆلێنکردووە کە ھەوڵ و کۆششی دیار و بەرچاو دەدات تا پەیڕەو پێگیری بە ستاندارد و پێوەرەکانی یاسای پاراستنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوەی ساڵی ٢٠٠٠ بکات، ھەروەھا ڕێکارو ڕاسپاردە دەربکات بۆ:

 

١. دڵنیابوونەوە لەوەی کە قوربانیانی بازرگانیکردنەکە سزانادرێن لەسەر ئەو کاروکردەوە نایاساییانەی کە لەلایەن کەسانی بازرگانی پێکەرەوە ناچار بەئەنجامدانیان کراوان. 

٢. پاراستنی قوربانییەکان لە دووبارە توشبوونەوە بە کۆستی دەروونی لەکاتی داگایکردن.

٣. ھەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە نیشاندانی ھێز، فێل و ساختەیی، یان زۆریلێکردن پێویست نین بۆ دروستبوونی پێشێڵکاری و بازرگانیکردن بە منداڵان لەڕووی سێکسیەوە. 

٤. بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکردنی ڕادەی دەستگەیشتن بە بڕی پێویستی خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی قوربانیان بۆ ھەموو شێوەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە خۆیان و منداڵەکانیشیانەوە. 

٥. ڕێگریکردن لە بەسەربازکردن و بەکارھێنانی منداڵان بۆ سەربازی لەلایەن ھەموو گروپە چەکدارەکانەوە، ھەروەھا دابینکردنی خزمەتگوزاری پاراستنی ڕێکوپێک بۆ کۆتایھێنان بە بەسەربازکردنی منداڵان.

 

ھەروەھا ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر سەرکەوتنەکان، لەوانەش ھەوڵ و کۆششەکانی حکومەتی عێراق لە تاوانبارکردنی ژمارەیەکی زیاتر بازرگانی پێکەران بە تاوانی بازرگانیپێکردن بە مرۆڤەوە، پاڵپشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە پێدانی توانای زیاتری دارایی و ستاف، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراندنی یەکە تایبەتییەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مروڤ لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەرێم دا.  

 

ئێرینا ڤۆچاکۆڤا سۆلۆڕانۆ، ڕێکخەری نیشتەجێبوون و نوێنەری تایبەتی جێگری سکرتێری گشتی لە عێراق گوتی "تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ پاڵپشتی تەواوی ھەوڵ و کۆششەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی جیھانی بۆ کۆچێکی ئاسایی و ڕێکخراو سەلامەت (GCM)". "ھەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە، یەکەمین ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتەکان دانوستاندنی لەسەرکرا کە و ھەموو ڕەھەندەکانی کۆچ ی نێودەوڵەتی دەگرێتەخۆ. ئامانجی ١٠ یەمی ئەم ڕێککەوتننامەیەش بە تایبەتی جەخت دەخاتە سەر ڕێگریکردن و بنەبڕکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەم تۆڕەی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ بەردەوامدەبێت لە پاڵپشتیکردن و ھاندانی ھەموو بەرەو پێشچوونێک بە ئاڕاستەی ئەم ئامانجە لە عێراق دا."

 

لەم ساڵانەی دوایدا، حکومەتی عێراق ھەنگاوی گرنگی بەرەو باشکردنی چوارچێوە و سیاسەتی کارکردنی کۆچکردن ناوە، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو لەڕێگەی گەشەپێدانی ستڕاتیژیەتی نیشتیمانی بۆ کۆچ کە ڕاسپاردە دەردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو لایەنانەی کە لەڕێکخستن و بەڕێوەبردن و سیاسەتی کۆچ کە ناتەویان تێدایە. سیاسەتی کارکردنی بەھێز، ڕێگەکانی بە چەقکردنی قوربانی و بە دامەزراوەییکردنی  پێوەرەکانی پاراستنی قوربانیان لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە زۆر گرنگ دەبن. 

 

ئەم تۆڕە لە عێراق بە ھەماھەنگی ڕێکخراوە لە نێوان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لەگەڵ ھەریەکە لە ئەندامیەتی نووسینگەی کۆمسیونی باڵای سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران- یو ئێن ئێچ سی ئاڕ (UNHCR)، ڕێکخراوی  یونسکۆ (UNESCO)، ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک- فاو (FAO)، ڕێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوە یەکگرتووەکان- یونیدۆ (UNIDO)، نووسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی- ئۆچا (OCHA)، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی- ئیلۆ (ILO)، پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی-دەبلیو ئێف پی (WFP)،  نووسینگەی تاوان و مادە ھۆشبەرەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان- یو ئێن ئۆ دی سی (UNODC)، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروچالاکییەکانی دانیشتوان- یو ئێن ئێف پی ئەی (UNFPA)، نووسینگەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان- یونۆپس (UNOPS)، سندوقی نێودەوڵەتی باری لەناکاوی منداڵان ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف (UNICEF) و پڕۆگرامی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان- یو ئێن دی پی (UNDP). ئەم تۆڕەش بە شێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت