ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عیراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا
١٩ نیسان ٢٠٢٠
ههولێر، عيراق، 19 نيسان/ ابريل 2020: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە ٧ بارهەڵگڕ کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی $٤٢٦،٧٣٢ پێکهاتوون لە ١٥١ پالێت لە کەرەستەی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها ٤٦ پالێت لە پێداویستی دیکەی فریاکەوتن و تەندروستی کە بەلای کەم بەشی ٢٠٠،٠٠٠ کەس دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ.
هەروەها، سێ ئامێری هەناسەدانی دەسکرد و مۆنیتەر و کەرەستەی خۆپارێزی تاکەکەسی و پێداویستی تایبەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسیشی لە خۆگرتبوو. هەموو ئەمانە وەکو پاڵپشتییەک بۆ وەزارەتی تەندروستی لە کوردستانی عیراق بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د. ئەدهەم ئیسماعیل ، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: "ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆر لە خەمی تەندروستیی هاووڵاتییانی عێراقدایە و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی هاوکاری تەکنیکی و لۆجستی بۆ تەندروستکاران لە هەردوو وەزارەتەکانی تەندروستی ناوەند و هەرێمی کوردستان، هەروەها بۆهەموو دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق."
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: "سوپاسی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەین بۆ وەزارەتەکەمان. بەدڵنیاییەوە ئەم هاوکارییانە پاڵپشتمان دەبێت بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەم کاتی رووبەروونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا.
ئەم هاوکارییانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان. ، پێشتریش ٣٠ قەرەوێلەی دیکە نێردراون بۆ پارێزگای سلێمانی پێش رادەستکردنی ئەم کەل و پەلە بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر گرنگی و لەناکاوی بابەتەکە.
هەتا ڕۆژی ١٨ / ٤، ٣٣٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، تێیدا ٤ گیان لە دەستدان و ٢٤٤ چاکبوونەوەش هەیە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سوپاسی کوێت و USAID دەکات بۆ هاوکارییە پڕ بایەخەکانیان کە یارمەتیدەریکی زۆر کاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی.