لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتى عێڕاق ئیمزاى نوێترین چوارچێوەى هاریکارى بۆ گەشەپێدانى دوورمەودا و پاڵپشتیکردنى خۆشگوزەرانى و گەشەپێدان دەکەن

٠٥ ئەیلوول ٢٠٢١

یەکشەمە  5ى سێپتەمبەرى  2021 - حکومەتى عيڕاق و نەتەوە یەکگرتووەکان ئیمزایان کرد لەسەر نوێترین  چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى دوورمەوداى نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێس دى سى ئێف) 2020-2024 کە ڕێبەرى کار و سیستەمى نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێڕاقدا.

مەراسیمى ئیمزاکردنى نوێترین چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى دوورمەوداى  نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێس دى سى ئێف) لەلایەن وەزارەتى پلاندانانەوە بەڕێوەچوو. ڕێکەوتنەکەش  ئیمزاکرا لە لایەن هەریەک لە  د. خالد بەتال ئەلنەجم وەزیرى پلاندانان لە برى حکومەتى عيڕاق و  خاتوو ئیرینا فاجاکۆڤا سۆلۆرانۆ، ڕێکخەرى نیشتەجێ بووى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق.

چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى دوورمەوداى نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێس دى سى ئێف) بە هەماهەنگى و هاریکارى لەگەڵ حکومەتدا داڕێژراوە، ئەویش دواى پرۆسەیەکى ڕاوێژکارى لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و کەرتى تایبەت و کۆمەڵگاى مەدەنى و ئەکادیمیا. ئەمەش هاوکارى حکومەت دەکات بۆ خێراکردنى گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتى و گەشەپێدانەکان لەهەموو عێڕاقدا و بەو جۆرەى کە دیاری کراوە  لە پلانى گەشەپێدانى نیشتمانى (2018-2022)، تێڕوانینى عێڕاق بۆ ساڵى 2030، پلانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەى ئابورى و کۆمەڵایەتى بۆ پەتای  کۆفید-19، پلانى نیشتمانى دەربارەى ئاوەرە بوون لە عێڕاقدا و چاکسازى ئابورى وەرەقەى سپى.

ئەم چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى دوورمەودایەى نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێس دى سى ئێف) نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەى کاریگەرى پەتاى کۆفید-19ش  بگرێتە خۆ لەگەڵ پێداویستى زیاترى چارەسەرى دوورمەودا بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوون.

خاتوو فۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ ڕایگەیاند کە " هاوبەشى بەرهەمدارى نێوان حکومەتى عێڕاق و تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە بەشێوەیەکى فەرمى ئیمزا کراوە لەلایەن یوئێن ئێس دى سى ئێف و ئەمەش داننانە بە هەوڵەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتگیریى کردنى ئەولەویاتەکانى گەشەپێدانى عێڕاق و هەوڵەکان بۆ دڵنیابونەوە لەوەى ئەو کەسانەى کە لە بارودۆخێکى لاواز و دژواردان بەتەنیا جێ نەهێڵرێن". 

نوێکردنەوەى چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى دوورمەوداى نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێس دى سى ئێف) بۆ ئامانجى گەشەپێدانى بەردەوامى تا ساڵى 2030 لە رێگەى پێنج ئەولەویاتى ستراتیژەوەیە لەوانەش:

- بەدەستهێنانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتیانە، پاراستنى کۆمەڵایەتى، و بەشداریپێکردنى کۆمەڵایەتیانە بۆ دروستکردنى کۆمەڵگایەکى دادپەروەر و یەکسان بەجۆرێک هەموو عێڕاقیەکان لە کایەکانى ژیاندا بەشدار بن.

- گەشەسەندنى ئابورى بۆ هەموو عێڕاقیەکان

- هاندانى کاریگەر و پێکەوەیی بەجۆرێک لێپرسینەوە و بەرپرسیارێتى بکەوێتە ئەستۆ و هبوونى دامەزراوەى کاریگەر و پێشکەشکردنى خزمەتگوزراى لەهەموو ئاستەکاندا.

- هاندان و گرنگیدان بە بەڕێوەبردنى سەرچاوە سروشتیەکان و مەترسیەکانى وەک کارەسات، گۆڕانکاریەکانى کەشوهەوا و بەهێزبوون بۆ ئەوەى ئایندەیەکى باشتر و سەلامەتتر و کاریگەرتر بۆ هەموان فەراهەم بکرێت.

- بەدەستهێنانى چارەسەرى دوورمەودا بەشێوەیەکى  شەرەفمەندانە و سەلامەتى و درێژخایەن بۆ پرسی  ئاوەرەیی لە عێڕاقدا.

لە هەموو کارەکانیاندا ئاژانسەکانى سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان جەختێکى گەورە دەکەنەوە لە ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و یەکسانى جێندەرى و بەشداریکردنى هەموان و بەهێزکردنى کچان و ژنان و بەتایبەتیش ئەو دانیشتوانانەى کە پەراوێزخراون و لە پێگەیەکى لاواز و دژواردان وەک ئاوارەکان و پەنابەران. ئەم ئەنجامانە تەنها لەرێگەى کارى هاوبەش و هەماهەنگیکردنى نزیکى  لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەوە بەدەست دێت.

Brian Mau

بریان ماو

RCO
گەورە بەرپرسی هەماهەنگسازیی گەشەپێدان، بەرپرسی تیمی نووسینگەی هەماهەنگسازی نیشتەجێ / نووسینگەی هاوکاریی گەشەپێدان
بەڕێز ماو لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە عێراق لەگەڵ یونامی و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر کاری کردووە. پێش کارکردنیشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو بەرنامەی گەشەپێدان و سەقامگیرکردنی لە ئاسیای ناوەڕاست و ئەفغانستان بۆ ئاژانسی جیهانیی ئەمریکی بۆ گەشەپێدان (یو ئێس ئێید) و رێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپی و دەزگای ئاغاخان و بانکی نێودەوڵەتی کاری کردووە.
ئەو بەڕێزە خاوەنی ئەزموونێکی ٣٠ ساڵەیە لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری و پەروەردە و چاودێریی تەندروستی و یاسا و فەرمانڕەوایی باش. ئەو بەکالۆریۆسی لە زانستی سیاسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و بڕوانامەی ماستەری لە ئیدارەدانی کار لە زانکۆی ئەمەریکی لە ئاسیای ناوەڕاستدا بەدەست هێناوە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت