خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆیەکی دیجیتاڵی لەگەڵ دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق کرد.
١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئەمڕۆ ، بۆ یەکەمین جار، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ هاریکاری عێراق، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆیەکی دیجیتاڵی لەگەڵ دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق کرد. گفتوگۆکە لە سەرو بەندی هەلبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمە و دەربارەی هیواو نیگەرانییەکانی دەنگدەران و ئەو گۆڕانکاری و ئاڵنگاریانەی دووچاری جڤاکەکانیان دەبێتەوە و هەروەها چاوەرێی چ لە بەربژێرەکانیان دەکەن. خاتوو پلاسخارت بە جۆشەوە داوای لە دەنگدەران کرد بچن بۆ دنگدان لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم و ئاماژەرەشی بەوە دا کە هیچ دەنگدانێک لە هیچ شوێنێک ناتوانێت موعجیزەی خێرا بێنێتە ئاراوە ، سەرەڕای هەندێش ، هەڵبژاردنەکانی دادێ هەنگاوێکی پێویستە و سەرەتاشە لە ڕێگایەکی دوور و درێژ.
هەروەها خاتونیان ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی شرۆڤە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخەر و سەرپەرشتیکاری ئەم هەڵبژاردنانە نیە ، چونکە ئەم هەڵبژاردنە هی عێراقییەکانە و ئەوانیش ڕێبەرایەتی دەکەن، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری دەکات و ڕاپۆرتی دەربارەی پێشکەش دەکات و یارمەتی تەکنیکی فەراهەم ەکات و هەروەها تیمێکی گەورەتریشی لەسەر ئەرزی واقیع هەیە لەچاو هەڵبژاردەنەکانی ٢٠١٨ . هەروها تیشکی خستە سەر سیستەمی نوێی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و جیاوازیەکانی هەڵبژاردنی دادێ و هەلبژاردنی پێشوو تریشی خستە ڕوو.