بڵاوکراوە
سکاڵا و تیاهەڵچوونەوە | پەڕەى ڕاستی #5 | ههڵبژاردنى عيراق 2021
١٥ ئەیلوول ٢٠٢١
سکاڵای هەڵبژاردن چییە؟
تۆمەت دەربارەی نادروستی هەڵبژاردن و سەرپێچییەکانی یاسا و رێسا و ڕێنماییەکان لەوانەیە دروست ببێت لە میانەی پرۆسەی هەڵبژاردندا. لەوانەیە ئەو تۆمەتانە دەربارەی ئەمانە بێت: کاندید و تۆماری دەنگدەران و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و هەژمارکردنی دەنگەکان و تۆمارکردنیان لە خشتەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان. تاکەکان یان لایەنە سیاسییەکان کە مافەکانی هەڵبژاردنیان لێ زەوتکراوە یان سنوردارکراوە یان سەرپێچییان بەرامبەر کراوە دەبێ مافی ئەوەیان هەبێت کە سکاڵا تۆماربکەن بۆ قەرەبوکردنەوەیان. مافی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی نادروستی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەستگەیشتن بە قەرەبوی یاسایی بریتین لە بنەمای زۆر گرنگ بۆ دڵنیابوون لە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردنەکان.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق