لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پاڵپشتیکردنی ئامانجدار زۆر گرنگە بۆ ئاوارەکانی شوێنە نافەرمییەکان: ڕێکخراوی نێودەوەڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق

١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢١

 ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - هەولێر- لە ماوەی شەڕ و ململانێ لەگەل داعش دا، زیاتر لە ٦ ملیۆن عێراقی لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون. نزیکەی چوار ساڵ پاش بەفەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و ململانێ لەگەل داعش دا، سەدان هەزار خێزان بۆ ناوچەکانی زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە، هەرچەندە، وادەخەمڵێندرێت کە ١,٢ ملیۆن هاوڵاتی لە ئاوارەیی مابنەوە.

زیاتر لە ١٠٣,٠٠٠ ئاوارەی ناوخۆیی لە (٤٧٧) شوێنی نافەرمیی دا دەژین-ئەو شوێنانەی کە دەکەونە دەرەوەی کامپە فەرمییەکان و ئەو شوێنە نافەرمییانەن کە تێکەڵاوی کۆمەڵگەکانی دەوروبەریان نەبوونە و بێ بەشن لەخزمەتگوازارییە گشتییەکان. مانەوەی ئەو خێزانانەی کە لە ئاوارەی شوێنە نافەرمییەکانن لە تەواوی عێراق دا بەردەوام ڕووبەڕووی بەربەست و ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە چارەسەرکردنی ئاوارەبوونیان دا، وەکو لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان، لە یەکخستنیان لەگەڵ شوێنە ناوخۆیی و لۆکاڵییەکان یان بەشێوەیەکی هەمیشەیی نیشتەجێکردنیان لە شوێنێکی تازەی دیکە دا، لە کاتی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و لە کاتی ڕێککەوتن لەسەر زەوی و زار، هەروەها بەردەوام زەحمەتبوونی دەستگەیشتن بە دەرفەتەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردن.

 

بەرنامە و توێژینەوەی ئامانجدار و پێویستە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ژمارە زۆرە کەمدەرامەتەی دانیشتووان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ستایشی کۆمەڵەی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپ (CCCM) دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی خستنەڕووێکی گشتی شوێنە نافەرمییەکان- کە زانیارییە سەرەکییەکان دەربارەی ژمارەی شوێنە نافەرمییەکان و ژمارەی دانیشتووانیان بەپێی پارێزگا، قەزا، شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبوون و شوێنە لادێی و شارییەکان دابەشدەکات و دەخاتەڕوو.

 

خستنەڕووە گشتییەکە پوختەی داتاکانی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپ لە لیستی سەرەکی شوێنە نافەرمییەکان نیشاندەدا کە لە ئەیلولی ٢٠٢١ دا بڵاوبۆووە، کە شیکاری دەربارەی گۆڕانکارییە دیار و بەرچاوەکان لە ژمارەی دانیشتووانی شوێنە نافەرمییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا بۆ لەماوەی ساڵی ڕابردوو دەگرێتەخۆ. لیستە سەرەکییەکە ئەو داتایانە لەخۆگرتووە کە لەو شوێنە نافەرمییانەوە وەرگیراون کە لەلایەن تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەبوون (DTM) ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) دەستنیشانکراون لە ماوەی نێوان مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمموزی ٢٠٢١ دا، هەروەها ئەو شوێنانەشی کە لەلایەن هاوبەشانی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپەوە باسکراون. هەروەها کۆمەڵەی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپ (CCCM) ئەم داتایانەی لە لەوحەی سەرەکیی زانیارییەکان بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەتوانرێت داتایەکان بەپێی پارێزگا، قەزا، شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبوون و جۆری شوێن فلتەربکرێن و دیاریبکرێن.

 

داتای تەواوکەر لەلایەن هەڵسەنگاندنی شوێنی یەکخراوی ٦ (ILA 6) ی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەبوون (DTM) ی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١ دا ئامادەبکرێت و ئینجا شیکاربکرێت لە ڕاپۆرتی تازە بڵاوبۆوە، کە خستنەڕووێکی گشتی لەسەر دۆخ و گوزەرانی ئاوارە ناوخۆییەکان و گەڕاوەکانی شوێنە نافەرمییەکان دەخاتەڕوو و تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ژمارەی ئەو شوێنە نافەرمییانەی کە تیایدا ئاوارە ناوخۆییەکان توانای دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان نییە بەنزیکەی بووەتە دوو هێندە لە ماوەی نێوان ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ دا.

 

لەبەر چەند هۆکارێکی جۆراوجۆر، لەوانەش دووری، دەستگەپێگەیشتن و بەرچاوبوون، زۆربەی کات هاوڵاتیانی نیشتەجێی شوێنە نافەرمییەکان هاوکاریی مرۆیی و حکومی کەم و سنوودار وەردەگرن. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق هەر هاوکاری مرۆیی بۆ هەندێک لەو شوێنانە دابینکردووە لە سەرانسەری پارێزگاکانی ئەنبار، بەغدا، سەڵاح الدین و نەینەوا دا، لەنێو ئەو شوێنانەی کە هاوکاریی کراون هەندێک شوێنی تێدایە کە لەوەتەی کۆتاییهاتنی شەڕ و ململانێ لەگەڵ داعش دا هیچ جۆرە پاڵپشتییەک نەکرابوون. هەرچەندە، ژمارەی پێویستییەکانی شوێنە نافەرمییەکان هەر دیار و بەرچاو دەمێنێتەوە و پێویستی بە بەشداریکردنی ستراتیژی  هەیە لەلایەن بەخشەر و ئاژانسە مرۆییەکان و بەخشەر و ئاژانسەکانی چارەسەرە هەمیشەییەکان لە ساڵی داهاتوودا، ئەمەش هەوڵ و کۆششێکە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو فاکتەر و هۆکارانەی کە ڕۆڵ لە ئاوارەبوونی درێژخایەن دا دەگێڕن.

 

کۆکردنەوەی داتا هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دیاریکردنی پێوەر و دیاریکردنی ئاڵۆزی پێویستییەکان ئەو هاوڵاتیە ئاوارانەی کە لەم شوێنە نافەرمییانە دا دەژین لە تەواوی عێراق دا، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە زیاتر ئاگاداربوون لێیان بۆ بەدەمەوەچوونی مرۆیی و داکۆکیکردن لێیان.

 

کۆمەڵەی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپ (CCCM) لێژنەیەکی هاوبەشی نێوان ئاژانسەکانە بۆ دانانی میکانیزمی هەماهەنگیکردن تا پاڵپشتی ئەو هاوڵاتیانە بکات کە کارەساتە سروشتییەکان کاریتێکردوون و پاڵپشتی ئەو ئاوارە ناوخۆییەکان بکات کە شەڕ و ململانێیەکان کاریتێکردوون تاوەکو لە شوێنە نیشتەجێبوونە سەلامەت و شکۆدار و ڕێکوپێکەکان دا بژین. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) هاو ڕێکخەری کۆمەڵەی کارگێڕی و هەماهەنگی کامپ (CCCM) لە عێراق دا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت