بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی بەرهەمهێنانی زەیتون لە عێراق دەبووژێننەوە
١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١
بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی هەستان بە كردنەوەی ئامێرێكی گوشین و پەستاندنی زەیتون وەك بەشێك لە هەوڵەكانی نوێكردنەوەی ئابووری بۆ كۆمەڵگەی خۆجێی باشیكە لە عیراق. ئامانجی WFP، ئۆفیسی پارێزگار، كۆمەڵەی زەیتونی باشیك و هەروەها سەماریتانس پێرس، گەڕاندنەوەی ئەم كۆمەڵگەی بەرهەمهینانی زەیتونە بەناوبانگەیە, بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی لە پیش ململانێ و بەستنەوەی بەرهەمهێنەران و بازاڕ پێكەوە.

بەڕێز عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:
“ئێستا كاتیەتی كە ئەم كۆمەڵگەیە، توانا ئابوورییە بەهێزەكانی بنیات بنێت و بگەرێنێتەوە. پاڵپشتیكردنی بووژاندنەوەی بەرهەمهێنانی زەیتون، بەشێكە لە چارەسەرە بەردەوامەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە پەرەپێدانی ناوچە گوند نشینییەكاندا، كە یارمەتی دڵنیابوون دەدات، لە جێنەهێشتنی خەڵكە هەژارترینەكان بە تەنها و پشتگوێ نەخستنیان. “
WFP و سەماریتانس پێرس هەڵسان بەڕێكخستنی ڕاهێنان و مەشق بۆ 80 لە ڕێبەران وجوتیارانی كۆمەڵەی زەیتون لە سەر، هەڵبژاردنی باشترین دارە جیاوازەكانی زەیتون بۆ بەدەستهێنانی باشترین بەرهەمی ڕۆن، سیستەمی كشتوكاڵیی زەیتون، ئاودێری كارا، دروێنەكردنی بەروبووم و بە ئامێركردنی، دەرهێنانی ڕۆنی زەیتون، سەرنجدان لە تایبەتمەندییە پزیشكییەكانی. هەروەها WFP و هاوبەشەكانی، گروپەكانی بەشكردنی زانیارییە نوێیەكانیان دروست كرد، لە نێو بەرهەمهێنەرانی خۆماڵیی زەیتوندا، بۆ ئەوەی بتوانن بە بەردەوامی و بە ئاسانترین شێوە، باشترین كردار و ڕێكار و وانە فێربووەكان لە نێوان خۆیاندا بڵاوبكەنەوە و بەشداری پێبكەن.
دەستپێشخەرییەكە بەستەرو پەیوەستەكانی بازاڕیش دەگرێتەوە كە بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی ساز و دروستیان كردوە وەك، هەر كاتێك بەرهەمەكان ئامادەبوون بۆ فرۆش، بازاڕ و كەناڵەكانی بە بازاڕكردنیش هەبن و ئامادەبن، كە ئەمەش بازنەیەكی كارای بەردەوامی خستنە ڕوو و خواستن دروست دەكات.
WFP و هاوبەشەكانی نزیكەی 13000 دار زەیتون، هەنجیر، هەنار، هەرمێ و مێوی ترێیان چاندووە لە ناوچەكەدا و هەروەها پاڵپشتیی خەڵكی دەكەن بۆ كردنەوەی كاری بچوكی بازرگانی لە باشیكە و سەرانسەری عێراقدا. WFP پشتگیرییە تەواوكارییەكان بۆ كۆمەڵگەكان دابین دەكات لە سەرانسەری عێراقدا، كە كاریگەر و زیان پێكەوتووی ململانێ و گؤڕانی كەش و هەوان. زۆر كاری هەرەوەزی ژنان كراونەتەوە و بە سەركەوتوویی بەرهەمی لۆكاڵی و خۆجێی دەفرۆشن.
