وتار
پەیامی کۆتایی ساڵ لەلایەن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١
خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، پەیامی پیرۆزبایی بۆ گەلی عیراق دەنێرێت.
بەرەو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ و بەبۆنەی ساڵی تازەوە، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)، پەیامی پیرۆزبایی بۆ گەلی عیراق دەنێرێت.
ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی پڕبایەخ بوو بۆ عیراق. ئەگەرچی چەندان ئاڵنگاری هێشتا لەبەردەم وڵاتەکەدا ماوە، بەڵام زۆر گرنگە کە ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بەدەست هاتوون لەبەرجاوبگیرێن و بەهیواوە بڕوانینە دەرفەتەکانی ساڵی تازە.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام شانبەشانی عیراق وەستاوە لە ڕابردوودا و بەردەوامیش دەبێت لە داهاتوودا بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ولاتەکە بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی. لەجیاتی هەموو خێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیوای سەری شاڵێکی شاد و هەروەها هیوای ئاشتی و تەندروستی و دڵخۆشی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەموو عیراقییەکان دەخوازم.
جینین هێنیس-پلاسخارت
وتار لە لایەن
جینین هێنیس-پلاسخارت
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق