لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوان- پاشماوەكانی جەنگ هێندەی خودی جەنگ كوشندەن بۆ منداڵان

٠٢ شوبات ٢٠٢٢

لەلایەن خاتوو شییما سەنگوپتا وە- نوێنەری یونیسێف لە عێراق

بەغدا، 2ی شوباتی 2022.- "4 منداڵ گیانیان لەدەست داوە ( 3 كوڕ و 1 كچ) و 2 منداڵ دووچاری شێواندن بوونەتەوە لە دەرئەنجامی رووداوەكانی پەیوەست بە كەرەستە تەقەمەنییەكانەوە لە دوو شوێنی عێراقدا. یونیسێف گوزارشت لە خەم و دڵنەوایی قووڵی دەكات بۆ خێزانی منداڵەكان، و هاوڕێ و كۆمەڵگەكانیان.

" ئەوەی مایەی كارەساتە، هەروەك لە لێدوانی یونیسێف لە مانگی ئابی رابردودا هاتووە، ئەمە رووداوێكی دابڕاوی گیانلدەستدانی منداڵان نییە-لە ساڵی 2021دا، 125 منداڵ كوژران یان دووچاری شێواندن بوونەوە بەهۆی پاشماوەكانی جەنگ  و كەرەستە  نەتەقیوەكانەوە. كە 52 منداڵیان كوژران و 73یان دووچاری شێواندن بوونەوە. لەم رووەوە پێویستە هەوڵی بەهێز و چڕتر  بدرێت بۆ سنوردانان بۆ كاریگەری رولەزیادی ئەم تەقەمەنییانە، بە تایبەتی لە نێو كوڕاندا، كە ژمارەی قوربانییەكانی منداڵان بە رێژەی %67 زیادی كردووە بە بەراورد بە ساڵی 2020 ( 79 منداڵ لەو ساڵەدا،  لە نێویاندا 61 كوڕ).

ئەم رووداوانە لە پارێزگاكانی بابل و بەغدا روویاندا، لە كاتێكدا كە منداڵان سەرقاڵی كاری رۆژانەیان بوون، وەك كۆكردنەوەی دار و تەختە. یونیسێف ئەوە بە بیری سەرجەم  لایەنە پەیوەندیدارەكان دەهێنێتەوە كە پێویستە پاراستنی سەلامەتی منداڵ پرسی سەرەكی بێت لە سەرجەم هەلومەرجەكاندا. هێشتا كەرەستە نەتەقیوەكان هۆكاری سەرەكین بۆ ئەوەی مەدەنییەكان ببنە قوربانی، منداڵانیش بە شێوەیەكی تایبەت روبەڕوی مەترسی بوونەتەوە- كە بچووكی قەبارەیان وایان لێدەكات بكەونە ژێر كاریگەری تەواوی تەقینەوەكەوە، ئەمەش وای لێدەكات كوشندەتر بێت.  

"یونیسێف بەردەوام كار دەكات بۆ دەستەبەركردنی هاوكاری بۆ قوربانییەكان، و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری رەوانەكردن بۆ چارەسەری پزیشكی و پشتیوانی دەروونی لە كاتی پێویستدا.

" یونیسێف هانی هەموو لایەنەكان دەدات بۆ خێراكردنی سەرجەم هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی ئەو مین و كەرەستە نەتەقینەوانەی لە ئارادان، و برەودان بە هاوكاریكردنی قوربانییەكان لە پێناو بەدیهێنانی مافەكانی منداڵان بۆ ئەوەی ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراویان هەبێت.

" هەروەها یونیسێف هانی حكومەتی عێراق و كۆمەكبەخشەكان دەدات تاوەكو پاڵپشت بن بۆ بەرفراوانكردن و دەستەبەركردنی چالاكییەكانی هۆشیاركردنەوە لەبارەی مەترسییەكانی كەرەستە تەقەمەنییەكان بە چەشنێك كە منداڵان و ئەندامانی دیكەی كۆمەڵگە هۆشیاری بەدەست بهێن لەبارەی مەترسی كەرەستە تەقەمەنییەكان لە قوتابخانە و كۆمەڵگەكاندا و لەسەرجەم ئەو شوێنانەی پێشتر كەوتنەژێر كاریگەری جەنگەوە لە عێراقدا"

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت