ڕێککارە ستانداردەکانی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات ئێجگار گرنگن لە چارەسەرکردنی کەمدەرامەتی و بێ دەرەتانی لە عێراق دا: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)
٠٦ شوبات ٢٠٢٢
هەولێر- عێراق لەبەردەم چەندان مەترسی سروشتی و دەستکردی خودی مرۆڤ دایە، وەکو وشکە ساڵی، بەبیابانبوون، بومەلەرزە و لافاو. ئەو کۆمەڵگەیانەی کاریگەری شەڕ و ململانێیەکانیان لەسەرە، بەتایبەتی خەڵکانی ئاوارە، زۆر کەمدەرامەت و بێ دەرەتانن بەرانبەر بەو کارەساتانە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) وۆرکشۆپیکی لە ٢٩ و ٣٠ ی کانوونی دووەم بۆ هاوبەشە حکومییەکان لە ئاستی باڵا لە هەردوو پارێزگای بەغدا و هەولێر دا ئەنجامدا، ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێککارە ستانداردەکانی پەرەپێدانی کار و هەبوونی ئامادەیی و وەڵامدانەوە قەیران. وۆرکشۆپەکە فۆکەسی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات (DRR) بوو و بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوڕوپا ڕێکخرا و ئەنجامدرا.
وۆرکشۆپەکە چەند بابەتێکی لەخۆگرتبوو: کەمکردنەوەی مەترسی، سیستەمەکانی زوو ئاگادارکردنەوە و بابەتی دیکە. بەشداربووان بریتیبوون لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عیراق لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێریکردن (JCMC) بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیران (JCC)، بەرپرسان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی ئۆپەڕاسیۆنە نیشتیمانییەکان و وەزارەتی بەرگری و بەرگری شارستانی و وەزارەتی نەوت ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون. تەواوی بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی کردەوە تا بە شێوەیەکی باشتر بەدەم قەیرانەکانەوە بچن.
نەسیر عبدالستار بەرپرسی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ باسی ئەوەشیکرد کە " لەماوەی چەندان قەیران و کێشە و گرفتی پێشوو، بەردەوام پەیوەندییەکی باش و بەهێز و توندوتۆڵمان لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەبووە. بەڵام بەتایبەتی بەو پەڕی گرنگیەوە لەو بابەتە دەڕوانین لەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا لە وڵات دەگوزەرێ". هەورەها ناوبراو گوتیشی " لەماوەکانی داهاتوودا کار لەسەر ئەو ڕێککارە ستانداردانە دەکەین و بەدڵنیایەوەش ئەو ڕێککارانە لەسەر هەندێک ڕێنمایی دەبێت کە لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێریکردنەوە ئامادەدەکرێت".
عەلی جەهاکیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گوتی "لەم وۆرکشۆپەدا گفتوگۆمان لەسەر چەند سیناریۆ و پێشهاتێ پێشبینکراو کرد وەکو کارەساتی لافاو. لە قۆناغی دووەم دا، هەڵدەستین بە ئەنجامداین هەماهەنگی لە لە نێوان دەزگا و دامەزراوەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتی لەم شێوەیە. هەروەها لە قۆناغی سێیەم دا، هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی کارەساتەکان و کاردانەوەیان لەسەر کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەت دەکەین. کۆتا خاڵیش بریتی دەبێت لە بە دۆکیومێنتکردن و بە بەڵگەنامەکردنی ڕۆڵی تیمە خۆبەخشەکان لە هەماهەنگیکردنی دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت لەکاتی ڕوودانی باری لەناکاو".
شاناز تەنها، سەرۆکی بەشی ستراتیژی لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیران گوتی "ڕێککارە ستاندارد و ڕوونەکانی کارکردن لەسەر ئاستی حکومەت هۆی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ڕووداوە سروشتیانە، کە هەڕشە لە ژیانی چەندا هاوڵاتی دەکەن و لایەنی ئەمنی و بەرەوپێشچوونی وڵاتیش لاوازدەکەن. لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەش دا، نوێنەرانی هەردوو حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم ڕاسپاردەکانی خۆیان خستەڕوو. هیوادارین بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەماوەیەکی کەمدا ئەو ڕاسپارادانە جێبەجێبکەین و بگەینە چارەسەرێکی گونجاو و لەبار بۆ کەمکردنەوەی ئەو تراژیدیایەی کە لەهەرێمی کوردستانی عێراق دا ڕوودەدات".
لەکۆتایی وۆرکشوپەکەش دا، سەرۆکی نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جۆرجی گیگاوری گوتی "بەهۆی ئەو پەیوەندییە ڕوونەی کە لەنێوان کارەساتەکان، گۆڕانی کەش و هەواو، شەڕو ململانێ و جوڵە و شوێنگۆڕینی دانیشتوان دا هەیە، پێویستییەکی دەستبەجێیە کە کارە مرۆییەکان بابەتی کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتیش بگرێنەخۆ. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەم دەرفەتەدا دووپاتی پابەندییەکانی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لەهەموو ئاستەکان دا دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی گێڕانەوەی توانا".
لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە حکومییەکان هەم لەسەر ئاستی وڵات و هەمیش لەسەر ئاستی ناوخۆیی، کاروچالاکییەکانی کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات-ی بەسەر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پاڵپشتی دەستپیکردنی پاراستن و ئامادەکاریکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کارەساتانە و جوڵە و شوێنگۆڕینی دانیشتووانی پەیوەست بەم بابەتەوە دەکات، هەروەها هاوکاری و پاراستن پێکشەکەش دەکات لە کاتی ڕوودانی ئەو کارەساتانە لەوشوێنانانەی کە ئاوارەبوون هیچ ڕێگەچارەیەکی لەبەردەم دا نییە. لەپاڵ ئەمانەشدا، بەشداری قۆناغی بوژانەوە دوای کارەسات دەکات لەڕێگەی باشترکردنی چارەسەرە هەمیشەییەکانی ئاوارەبوون و بەهێزکردنی گێڕانەوەی توانا لەهەمبەر مەترسییەکانی ئێستا و داهاتوودا. لەسەر ئاستی جیهانیش، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کار لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات دەکات بە بەشداریکردن و پاڵپشتیکردنی هەوڵ و کۆششەکانی وڵاتان بۆ جێبەجێکردنی ئەو چوارچێوەی کارەی لە شاری سیندای ژاپۆنی داڕێژرا بۆ کەمرکدنەوەی مەترسی کارەسات لە ٢٠١٥ -٢٠٣٠، کە هاوشان لەگەڵ ڕێککەوتنامەی پاریس، چەندان ئامانجی ئێجگار گرنگی لەخۆ گرتووە کە یاریمەتیدەرن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
هەروەها یەکێتی ئەوڕوپا لەڕێگەی نووسینگەی هاوکاری مرۆیی کۆمیسۆنی ئەوڕوپی (EU-ECHO) پاڵپشتی کارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق دەکەن تا هاوکاری ڕاستەوخۆی ئاوارە ناوخۆییەکان بکات، وەکو دابینکردن و ڕێکخستنی شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبوون، کەلوپەلی ناوماڵ، خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیکردنی کارگێڕی کامپ و پێدانی زانیاری سەرەکی لەسەر ئەو هەزاران خێزانە کەمدەرامەتە عێراقییەی لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و بەغداد دان.
