لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندراوی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە عێراق و کوێت

٠١ ئازار ٢٠٢٢

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسخۆشییان لە هاوکاری بەردەوامی عێراق و کوێت کرد بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانی  کوێت و هاوڵاتیانی وڵاتی سێهەم.

ئەوان هەروەها دەسخۆشیشیان لە کۆتاییهێنانی کوێت کرد بۆ پڕۆسەی دەسنیشانکردنی ئەو ئێسکوپروسکانەی کە لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ لە سەماوەی عێراق دۆزرانەوە و دواتریش بۆ کوێت گەڕێندرانەوە. ئەوان تێبینی ئەوەیان کرد کە ٥٩ سێت لە ئێسکوپروسکی بێسەروشوێنانی کوێت و هاوڵاتیانی وڵاتی سێهەم دەستنیشان کراون لەگەڵ تێبینیکردنی ئەوەش کە کوێتیش ٦ سێت ئێسکوپروسکی رەوانەی عێراق کردەوە کە لە داتابێسی بێسەروشوێنانی ئەودا نەبوون.

ئەندامانی ئەنجومەن هاوسۆزی و سەرخۆشی گەرمی خۆشیان بۆ خانەوادەی قوربانیانی بێسەروشوێنەکان دەربڕی.

 

 ئەندامانی ئەنجومەن ستایشی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی و "میکانیزمی سێ لایەنی" و "یونامی" شیان کرد بۆ رۆڵیان  لە ئاسانکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٠٧ ی ساڵی ٢٠١٣ سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی پەیوەست بە بێسەروشوێنانی کوێت و وڵاتانی سێهەم.

ئەوان هەروەها دەسخۆشیشیان لە پابەندبوونی نەگۆڕی حکومەتی عێراق کرد بۆ گێڕانەوەی کەلوپەلەکانی کوێت و هانیشیان دا بۆ درێژەدان بە گەڕانی بەدوای کەلوپەلە بێسەروشوێنەکان بەتایبەتیش ئەرشیفە نیشتمانییەکانی کوێت.

هەروەها، ئەندامانی ئەنجومەن ستایشی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی لەسەر هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی تری کە ماون بەگوێرەی بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.



٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢

وه‌رگێرانی نافه‌رمی له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی یونامییه‌و

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت