فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان بۆ پشتگیری ژنان و گەنجان واژۆ کرد
٠٤ نیسان ٢٠٢٢
4 نیسان 2022؛ هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق - رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بە ئامانجی پێشگرتن له توندوتیژیی جێندهری و بەشداری گەنجان له ههرێمی كوردستان.

لە رێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدا بەشداربوو.
ئەم لێکتێگەیشتنە هەوڵێکە بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان لەسەر مافەکانی ژنان و هەڵگرتنی دروشمی تەندروست و هۆشیارانە بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەم یاداشتە فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کەمپەینی هاوبەش ئەنجام دەدەن و پشتیوانی لە بڵاوکردنەوەی داتاکان و بەشداری هاوڵاتیان دەکەن.
ئەم یاداشتنامەیە پلان دادەنێت بۆ هاوکاری زیاتری نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ دانیشتووان بۆ هاوبەشی کردن لە ناو کۆمەڵگا و یارمەتیدانی چالاکیەکان.