سکرتێری گشتی ئیدانەی تۆپبارانە کوشندەکانی دوێنێ دەکات لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستانی عیراق، کە بەپێی زانیارییەکان هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
سکرتێری گشتی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی بارودۆخ و هۆکاری هێرشەکە و دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران.
سکرتێری گشتی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری قوربانیان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نیویۆرك، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٢