تیمی یاسایی نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردنی یونامی مێزگردێکی بۆ ئەندامانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان و کۆمیسارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێکخست، بە سەرۆکایەتی دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی دەستەی کۆمیسارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گفتوگۆکان جەختی کردە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە لێکۆڵینەوە لە تانەکانی هەڵبژاردنەکان هەیە، لەگەڵ بەڵگە، ڕۆڵی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پێشکەشکردنی بەڵگە پێویستەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن سەبارەت بە تانەکان و رێکارە کارگێڕییەکانی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن.
نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردنی یونامی بەردەوامە لە پشتیوانی کردن لە کارکردنی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بۆ بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن، بە پێشکەشکردنی ڕێنمایی بۆ دامەزراوەکان لە پەیڕەوکردنی ستاندەر و کردارە نێودەوڵەتییەکان.